128 جار خوێندراوەتەوە 7/29/2019

وەزیری کارەبا : کار بۆ چارەسەرکردنی تەواویی گرفتی کارەبای کەمپەکان دەکەین

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا پێشوازی کرد لە شێخ شەمۆ راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزیدی، لەمیانەی ئەو دیدارەدا وەزیری کارەبا لەنزیکەوە گوێبستی داواکاری و گرفت و کێشەکانی ئاوارەکان بوو لەناو کەمپەکاندا، وەزیری کارەبا بەڵێتی بەراوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئێزیدی دا بەپێی توانا کار بۆ جێبەجێکردنی تەواویی هەموو ئەو داواکارییەکانیان دەکەن ، لەلایەن خۆشیەوە راوێژکاری سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی لەوەزیری کارەبا لە پۆستی نوێی دا سوپاسی وەزارەتی کارەبای کرد کە لەماوەی رابردوودا توانیویانە کارەبا بگەیەنێتە هەموو کەمپەکان و ئومێدی خواست لەداهاتووشدا بتوانن پێداویستی و هەموو ئەو گرفت و کێشە تەکنیکیانەش چارەسەر بکەن کە دێتە بەردەم پرۆژەو کارەکانی وەزارەت.

2939122972019_IMG_0823.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure