254 جار خوێندراوەتەوە 17/07/2019

وەزیری کارەبا بەڕێوەبەرایەتی و بەش وهۆبەکانی وەزارەتی بەسەرکردەوە

ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رێکەوتی 17/7/2019 لەمیانی بەسەرکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و بەش وهۆبەکانی وەزارەت دا لە نزیکەوە لەگەڵ فەرمانبەران گفتوگۆی کرد. لەو به‌سه‌رکردنه‌وه‌یەدا وەزیری کارەبا ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە هەمووان لە ئاست خواست و داواکاریی هاولاتیان بن و پێویسته‌ بە باشترین شێوە خزمەتیان پێشکەش بکرێت و رۆتین کەمکرێتەوەو بەخێرایی مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێوەبچێت، لەبەشێکی دیکەی بەسەرکردنەوەی سەرجەم بەشەکانی وەزارەتدا وەزیری کارەبا گوێی لە کەموکوڕی و داواکاری فەرمانبەرانی وەزارەت گرت و بەڵێنیدا کاربکەن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بە پشتیوانی هەموو لایەک کەموکوڕییەکان چارەسەربکرێن و کار بۆ جێبەجیکردنی داواکارییەکانیش بکرێت. هاوکات وەزیری کارەبا سوپاسی سەرجەم بەرێوەبەر و بەرپرسی بەش وهۆبەکان و فەرمانبەرانی کرد کە لەماوەی رابردوو دا بەو پەری دڵسۆزی کارەکانی وەزارەتیان ڕایکردووە، لە بەرامبەریشدا فەرمانبەران هیوای سەرکەوتنیان بۆ جەنابی وەزیر خواست لە کارەکانی دا.
هەر بەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار کەمال محمد وەزیری کارەبا چاویکەوت بەبەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر کە بەیاوەری بەڕێوەبەرو ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر سەردانی وەزارەتیان کردبوو و وێڕای پیرۆزبایی لە وەزیری کارەبا لە پۆستی نوێی دا، لەنزیکەوە باس لە بارودۆخی کارەبای پارێزگای هەولێر کرا، لەبەشێکی دیدارەکەیدا وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکان کردەوە بەوەی بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبەکانیان راستەوخۆ پەیوەندیان بە مامەڵەو داواکارییەکانی هاوڵاتیانەوە هەیە، هەربۆیە پێویستە بەهەمووان کار لەسەر بەهێزکردنی پردی پەیوەندی نێوان وەزارەت و هاوڵاتیان بکەین و پێکەوە کار بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کەموکورتی و گلەیی و گازندانە بکەین کە رووبەروومان دەبێتەوە.

1842101772019_8.JPG

5143101772019_11.JPG

1844101772019_1.JPG

4444101772019_2.JPG

2845101772019_3.JPG

946101772019_4.JPG

5346101772019_5.JPG

5547101772019_10.JPG

3648101772019_6.JPG

3549101772019_7.JPG

4253101772019_9.JPG

2354101772019_12.JPG

155101772019_13.JPG

5455101772019_14.JPG

berivan


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure