280 جار خوێندراوەتەوە 7/16/2019

کەمال محمد وەزیری کارەبا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد

دوای دەستبەکاربوونی کەمال محمد وەزیری کارەبا لە پۆستی نوێی دا، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی کارەبا سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی وەزارەتی کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا کە بریکاری وەزیر و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون، وەزیری کارەبا وێڕای سوپاسی ستاف و فەرمانبەرانی کارەبا کە لەماوەی رابردوودا بەسەرکەوتوویی ئەرک و کارەکانی خۆیان جێبەجێ کردوو، داوای لە ستافی وەزارەت کرد لە چوار ساڵی داهاتوودا هاوکارو هەماهەنگ بن لەبەرەوپێشچوونی وەزارەت و بونیاتنانەوەی ژێرخانی کارەبا و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا بەهاوڵاتیان.
لەو کۆبوونەوەیەدا بەتێروتەسەل باس لەو کاروچالاکیانە کرا کە لەماوەی رابردوو سەرەڕای قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە توانراوە جێبەجێ بکرێت، دواتر وەزیری کارەبا باسی لەو رێوشوێنی پێویست و گونجاو کرد تاوەکو لەم کابینەیەدا کارنامەی وەزارەت داڕێژرێت و بەزووترین کات بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوەو بەپێى توانا بەجیددی کاری لەسەر بکرێت. دواتر بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا باسی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەیان کرد کە بووەتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی زۆر لە پرۆژەکانی کارەبا. لەدرێژەی قسەکانی دا کەمال محمد وەزیری کارەبا کارنامەی خۆی لەسەرجەم سێکتەرەکان خستەڕوو داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەت کرد بەشێوەیەکی وورد کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت تاوەکو بتوانرێت بەشێوەیەکی یەکسانانەو دادپەروەرانە وزەی کارەبا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرێت و لەخزمەتی ئەواندا بن و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتییاندا لەسەر بنەمای گەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییە بێت.

2456101672019_IMG_0221.JPG

057101672019_IMG_0230.JPG


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure