219 جار خوێندراوەتەوە 7/10/2019

تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان گرفتەکەی کۆرمۆڵیان ئاسایی کردەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی 10/7/2019 بەهۆی کەوتنەوەی گرفتێکی تەکنیکیەوە لە کێڵگەی کۆرمۆڵی غازی دابەزینی بەستانی غازی لێکەوتەوەو بەهۆیەوە 150 مەق مەق لەبەرهەمی کێڵگەکە کەمی کردوو کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و کەمبوونەوەی 450 مێگاوات کارەبا هەبوو، دوای تێپەڕبوونی 3 کاتژمێر تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و سامانە سروشتیەکان پێکەوە توانیان دۆخەکە ئاسایی بکەنەوەو گرفتەکە چارەسەر بکەن. دابەزینی بەستانی غاز کاریگەری خراپ دەکاتە سەر بەگەڕخستنی یەکەکانی وێستگە غازییەکان لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێر و چەمچەماڵ و کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبا و تێکچوونی سیستەمی بەڕێوەبردنی کارەبا، بەتایبەتی لەو وەرزانەی کە خواست و بەکارهێنانی کارەبا روو لەهەڵکشانە.

553861072019_1.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure