339 جار خوێندراوەتەوە 4/24/2019

بریكاری وەزارەتی كارەبا كۆمپانیاكانی كارەبای لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەسەركردەوە

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەدووەم رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێردا كۆمپانیاكانی كارەبای بەسەركردەوە؛ لەو سەردانەدا كە راوێژكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبا یاوەری بوون، سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری كارەبای بەسەركردەوەو گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆك و نوێنەرانی كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكانی كارەبا كرد، سەرۆك و نوێنەرانی كۆمپانیاكانی كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی وەزارەت، بەرهەمە نوێیەكان و تەكنەلۆژیاكانی بواری كارەبایان خستەڕوو هەروەها خوازیاربوون لە ڕێگەی وەزارەتەوە هەلی بەشداریكردنیان لە بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا دەست كەوێت، بریكاری وەزارەتی كارەبا ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكاریی و پاڵپشتی ئەو كۆمپانیانەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن، داواشی لەكۆمپانیاكانی بواری پێداویستیەكانی كارەبا كرد پابەندی كوالێتی بەرزی كەلوپەل و كەرەستەكانیان بن. دواتر شاندی وەزارەت ستاندنی وەزارەتی كارەبایان لە پێشانگاكە بەسەركردەوەو دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و ستافی بەشداربووی وەزارەت لە پێشانگاكە كرد، بۆ ئەو پەیوەندیی و ناساندنەی وەزارەت كە لەو دوو رۆژەدا لەگەڵ كۆمپانیا بەشداربووەكانی كارەبا و میوانانی پێشانگاكە ئەنجامیان داوە. 

یازدەهەم پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئاوەدانكردنەوەو وزەو بیناسازی و ئامێرە پیشەسازییەكان و كارەباییەكان، بەبەشداری 200 كۆمپانیای بیانی و نێوخۆیی و سێ وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت كە 15 وڵاتی ئەوروپایی و توركیاو ئێران و عەرەبی بەشداریان تێدا كردووەو چوار رۆژ دەخایەنێت، ئەمە وێڕای بەشداریی 20 گەورە كۆمپانیای سعودییە و سێ ستاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش كە وەزارەتەكانی كارەبا و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون و بازرگانی و پیشەسازیی لەخۆگرتووە.

172042442019_656.jpg

82142442019_658.jpg

52442442019_657.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure