104 جار خوێندراوەتەوە 4/22/2019

بەبەشداری 200 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی وەزارەتی كارەبا بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەبەشداری 200 كۆمپانیای بیانی و نێوخۆیی و سێ وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان یانزدەیەمین پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی و ئاوەدانكردنەوەو پێداویستیەكانی شارەوانی و وزە و ئامێرە پیشەسازییەكان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرایەوە، لەو پێشانگایەدا كە وەزارەتی كارەبا بەشداربوو لەنزیكەوە پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیا بەشداربووەكانی پەیوەندار بە بواری وزەو سوتەمەنی و كارەبا كرد. پێشانگاكە كە بەچاودێری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو لە 15 وڵاتی ئەوروپایی و توركیاو ئێران و عەرەبی بەشداریان تێدا كرد ئەمە وێڕای بەشداریی 20 گەورە كۆمپانیای سعودییە و سێ ستاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش كە وەزارەتەكانی كارەبا و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون و بازرگانی و پیشەسازیی لەخۆگرتبوو بەشداری پێشانگاكەیان كرد. ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی پێشانگاكە واڵابوونی دەرگای بازرگانی و پیشەسازی و كاركردنی گەورە كۆمپانیاكانی بواری وزەو كەرەستەی بیناسازیی و بەرەوپێشبردنی بواری ئابووری و وەبەرهێنان، هەرسێ وەزارەتی بەشداربووی پێشانگاكەش هەلەكانی بەشداربوون لە جێبەجێكردنی پرۆژە جۆراوجۆرەكانی كارەبا لەسەرجەم سێكتەرەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردن بۆ كۆمپانیاكان خستەڕوو.
وەزارەتی كارەبا ساڵانە بەشداریی لە چەندنی پێشانگای نێودەوڵەتی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەكات، بەمەبەستی ئاشنابوونی كۆمپانیاكان لە رەوشی كارەبا لەهەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی داتاو زانیاری پێویست لەسەر رەوشی كارەبا و پرۆژەكان.

1939152242019_1.jpg

4239152242019_2.jpg

440152242019_karebi beshanka1 (1).jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure