314 جار خوێندراوەتەوە 4/2/2019

خزمەت : پۆرتاڵی خزمەتی گشتی services.gov.krd

بەمەبەستی پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ مامەڵەی هاوڵاتیان لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت؛ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆرتاڵێکی خزمەتی ئەلەکترۆنی کردۆتەوە، تاوەکو هەر هاوڵاتیەک بەر لەوەی سەردانی فەرمانگەیەک بکات پێشوەختە مەرجەکان و بەڵگەنامەی پێویست و هەنگاوەکان و بڕی تێچوونی و کاتی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکە بزانێت، ئەوا پێویستە سەردانی ئەم لینکە بکات ( services.gov.krd )، هەموو هاوڵاتیەک دەتوانێت لەکاتی هەبوونی جیاوازی لە نێوان زانیاری بەردەست لە پۆرتاڵی خزمەت و شێوازی جێبەجێکردنی مامەڵەکەی لە رێگەی پۆرتاڵی خزمەتەوە ئاگادارمان بکاتەوە..
پۆرتاڵی خزمەت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی دڵنیایی جۆری سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و هەنگاوێکی گرنگە بۆ حکومەتی ئەلەکترۆنی و خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.

 

5159242019_2.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure