236 جار خوێندراوەتەوە 3/13/2019

بریکاری وەزارەتی کارەبا پێشوازی لەکونسوڵی گشتی کۆریای باشور کرد

هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 13/3/ 2013 لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە (چۆی کۆنژین ) کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان کرد، لەو دیدارەدا کە بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا ئامادەیبوون بریکاری وەزارەتی کارەبا سوپاسی حکومەتی کۆریای باشور کرد بۆ ئەو پرۆژانەی کە لەڕێگەی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتەوە لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن بەتایبەتی پرۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە خەبات، لەلایەن خۆشیەوە کونسوڵی گشتی کۆریای باشور سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ وەزارەتی کارەبا و حکومەتی کوردستان و ئومێدی خواست حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کارەبا لە بواری بونیاتنانەوەی ژێرخانی کارەبا سەرکەوتوو بن، لەتەوەرێکی دیدارەکەدا بریکاری وەزارەتی کارەبا داوای لەسەرکونسوڵی کۆریای باشور کرد کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لە بونیاتنانەوەی ژێرخانی کارەبا بەشدار بن و وەزارەتی کارەباش هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتیەکی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە دەکات.
لە ساڵی رابردوو لە رێگەی کۆریای باشورەوە توانرا وێستگەیەکی 400 کەیڤی لە بازیانی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بکەن.

312371332019_1.jpg

522471332019_2.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure