135 جار خوێندراوەتەوە 2/27/2019

پێشکەوتنى نەوەکانى تەکنۆلۆجیاو ڕۆڵی ئابووری و بە بازاڕکردن Marketing))

ئێمە ئێستا لە سەردەمی شۆڕشی تەکنۆلۆجیاو پیشەسازی چوارەمداین، لە کاتێکدا شۆڕشی پیشەسازی یەکەم بە هێزی هەڵم دەستیپێکردو دووهەمیش بە دۆزینەوەی کارەباو سێهەمیش بەپێشکەوتنەکانی نەوەکانی کۆمپوتەرو ئینتەرنێت، بێگومان پێشکەوتنى مێژوویى و دیارى تەکنەلۆجیا به گشتی تەنها بۆ دوو سەدساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام گەورەترین تۆمارى خێراى پێشکەوتنى تەکنۆلۆجیا لەم پەنجا ساڵەى دوایدا ڕوىیداوە، کە زۆرێک لە بوارەکانى ژیانى گرتۆتەوەو کۆمەڵگەی بەگشتی سەرقاڵکردوە، ئەو پێشکەوتنانەش كه گرنگترينيان كەرتەكانى گەیاندن و گواستنەوە و وزەو زۆر کەرتى تریشی گرتوەتەوەو پرۆسەکەش بەردەوام و بەردەوامیش دەبێت بەهۆی ڕۆڵی گرنگی ئابووری و بە بازاڕکردن Marketing)) پێشکەوتنى شێوازەکانی گەیاندن و بەتایبەتەیش بە بازاڕکردنی ئیلیکترۆنی Digital Marketing .
ئاشکرایەبوژاندنەوەی ئابوری کلیلی سەرەکی ئەم پێشکەوتنە تەکنەلۆجیایانەیەو ڕۆڵى سەرەکى و شکۆمەندى بۆ سەرکەوتنی کەرتی توێژینەوەو پەرەپێدان Research & Development کە ناسراوە بە R&D)) وە هەروەها بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی بە بازاركردن (Marketing) دەگەڕێتەوە بەتایبەتى لە ڕوە ئابوریەکەیەوەو ، گەڕاندنەوەو بەدەستهێنانى داهاتهRevenue Return کە ناسراوە بە R&R) ).
هەر بۆیە لە بیرۆکەو پێشکەوتنى تەکنەلۆجیادا شکۆمەندى زۆر جار بۆ کەسێک وەک نمونە (ئەدیسۆن) یان (بێل گەیت) یان گروپێکى دیارىکراو وەک کۆمپانیا دیارو بەناوبانگاکانی دەگەڕێتەوە لەوانەش گروپی کۆمپانیاکانی (Apple ,Huawei, BMW, KIA ... etc ) بەڵام لە بناغەدا سەركەوتن و گشتگیر بونى و بڵاوبونەوەى ئەو تەکنۆلۆجیا بەرهەمهاتوەش دەوەستێتە سەر پێشخستنى بازاڕو تەتبیقات واتە (Application) و بڵاوبونەوەى بەکار هێنانى ئەو تەکنۆلۆجیایە و ئامێرەکانى، وەک نمونە لەسەر ئاستى گشتى و بەربڵاو لەناو كومەڵگاکان و بازارەکاندا لەبەر زۆری خواست و جۆرو گونجانی نرخەکان بەبەراورد بە کوالتی.
ئەگەر سێکتەرەکانى گەیاندن و گواستنەوەو Transportationوزە وەربگرین کە مێژووەکەى چەند سەدەیەکە، بەڵام لەم پەنجا ساڵەی دوایدا پێشکەوتنى شێوازەکانی کە لە شەمەندەفەرەوە لە سەرەتاوە بۆ یەکەم جار بە هێزی هەڵم کارى دەکرد، لە سەرەتا بە خەڵوزی بەردین و دواتریش بە هێزى سوتەمەنى نەوتى ( Petrol) بەڵام ئێستا زۆربەى شەمەندەفەرەکان بە هێزى وزەى کارەبا یان هێزی ڕاکێشانی مەگناتیز کاردەکەن، یان وزەى نوێ (Renewable Energy) لەبەر هۆکارەکانى خاوێن ڕاگرتنی ژینگە، واتە بەشیک لە پێشکەوتنەکان پاراستنى ژینگەیە لە لاێک و نوێبونەوەى سەرچاوەکانى وزە لە لاێکی تر، کە هەر بەهەمان ئاراستە بوونى سەرچاوەکانى وزە بە گەشتی و وزەی کارەبا بە تایبەتی لە پێشکەوتن و گۆڕانکاریدان لەلایەک پێشخستنى ئامێرەکان و جۆری تەکنەلۆجیا کارکردنیان بۆ کەمترین بەکار هێنانى وزە (Energy Saving ) لەلایەکى تر وەلانانى وزەى فوسیل (Fossil ) واتە هیدرۆکاربۆنى بە نەوت و غازەوە، کە مەترسى گەورەن بۆ سەر ژینگە و گۆرینیان بۆ وزەى نوێ (Renewable) کە خاوێنە و لە سروشتدا هەیە و دووبارەو چەند بارە دەبێتەوە له گەڵ كات و بە بەردەوام، کاریگەرى زۆر کەمترە لەسەر پیسبونى ژینگە و شێواندنى بە پێچەوانەی وزەى فۆسیل، دياره ئەم پڕۆسەى بە پیسبونى ژینگە لە هۆکارەکانى ترى کلاسیکى گواستنەوە جێ بە جێ دەکرێت وەك ئوتومبێل و بارهەڵگرەکان و ماتۆرسکیل و هتد .. بۆیە گۆڕانکاریەکان بەردەوامە لەو ڕوەوە.
بابێنەسەر جۆرێکى ترى هۆکانى گواستنەوەی بەر بڵاو کە دەریایی و فرۆکەوانیە وەک نمونەو بزانین ڕۆڵ ، ئاسانکاری بە بازاڕکردن چەند گرنگ بوە لەسەر داخوازی و پێشکەوتنیدا:
ڕاستە کۆمپانیاى فرۆکەوانیەکان بۆینغ (Boing) و گەشتیە دەریایەکان چەند کۆمپانیایەکى ترى پیشەسازى فرۆکەوانیەکان ئیستۆڵەکەىان بەرەو پێشکەتن و فراوانکردن دەچێت و قازانجەکانى زۆرتر دەبن بەهۆى بەکارهێنانى زیاترەوە لە لاێک و سەرکەوتنی پرۆسەی بە بازاركردن (Marketing) لە لاێکیتر، واتە ئەو قازانجەى كه له پارەى بەشدارى خەڵکە له بەرهەمەكەى، واته نەفەرە ئاساییەکانە کە دەگەنە دەیان ملیون ڕۆژانە و بلیتى ئەو فڕۆکانەو هاوشێوەکانى دەبڕن، به مەش ئەم كومبانيایانەهەميشه له نوێبونەوه و پیشەکەوتندان وەک دەبینین، بۆیە قازانجەکانى زیاتر بوەو دەتوانێت پیشەکەى پێش بخات و تەکنەلۆجیاى نوێ بەکاربهێنێت بە هۆى بازاڕ گەرمیەوە .
واتە هەر پیشەسازێک هەر پیشەێک وە هەر تەکنەلۆجیاێک پێشکەوتنى پەیوەستە بە فراوانى بازارو بە دەست بە کارهێنەرانى (Consumer) وە کۆنتڕۆڵى داهاتەکانى پیشەکە یان پیشەسازیەکە یان تەکنەلۆجیاکە.

بۆيه ئێمە ئێستا گەیشتوینەتە سەردەمى شۆڕشى تەکنولۆجیاى چوارەمداین كه ناسراوه به نەوەى(G4)كە ئەوانيتر پەیوەستن بەم تەکنۆلۆژا نوێیە بریتین لە مانەى لاى خوارەوە :

1- یەکەم نەوەى تەکنۆلۆجیە شۆڕشى پیشەسازى بوو کە بە هێزى هەڵمو جێ بە جێ کردنى به تەتبیقە میکانیکیەکان دەستى پێکرد و سەرکەوت چونکە بوە هۆى گواستنەوەى مليۆنەها خەڵك و داهاتى باش و نوێبونەوەى بەردەوامى بە دواى خۆیدا هێنا .
2- دووەم نەوەی شۆڕشى وزەى ستاتیک Static دەستى پێکرد به وزەى کارەباو پێشکەوتنى ئةليكترونيك و ديجتال Digital Electronic کەلە ماوەێکى کورت دا هەموو بازاڕەکانى جیهانى داپۆشى .
3- سێهەم نەوەی شۆڕشى دۆزینەوەو پێشکەوتنى کۆمپیوتەر كه هاوتابوه لەگەڵ ئەليكترونيك و ديجتال Digital Electronicو ئينتەرنيت Internetجێ بە جی کردنى کارەکانى و تەتبیقات (Application) و بڵاوبونەوەى بەکار هێنانى به شيوةي گشتگير.
4- چوارەم نەوەی (G4) ئێمە ئێستا لەسەر دەمى شۆڕشى چوارەمى تەکنەلۆجیاداین کە گرنگترین تەتبیقاتى لە مانەى لاى حوارەوە دەستى پێکرد :-

- زیرەکى -دەستکرد یان دروستکراو - كەناسراوە بە ئەى ئاىAI - (Artificial Intelligent) .

- ئینترنێتى خزمەتگوزاریەکانى - IoT (Internet of Things) - لە رێکخستنى داتاو ئیدارەو بازركانى ئيلكترونىE-commerce ... هتد وە هەروەها کە ئینتەر نێتێکى بوارەکانى بازرگانى و ، دارایى وە ڕۆبۆت کە (G4) ناسراوى ئێستایە .
- نەوەى پێنج و تۆرەکانى (G5) كه نەوەى داهاتوەو كارەكاني بەريوەيە لە بوارەکانى .
- وزەى نوێ (Renewable Energy) .
- تەقەنیەکانى بلوک چەین (Block Chain) و پڕۆگرامەکان کە گۆڕانکاری بەردەوەمو گەورەتەر بەڕێوەیە نەک هەر.

حمه‌امین هه‌ورامی

46362422019_55136272018_m.hawrami.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure