244 جار خوێندراوەتەوە 12/23/2018

هۆگر شاڵی پێشوازی لە پارێزگاری هەڵه‌بجەی شەهید كرد

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە مامۆستا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو شاندی یاوەری كرد، لەدیدارێكدا كە هەریەك لە شێخ كاوە جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و گواستنەوە و دابەشکردنی كارەبا ئامادەیبوون، بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی پارێزگارو شاندی یاوەری گوێبستی داواكاری و پێشنیارەكانی پارێزگار بوو، كە دانیشتوانەكەی جێی هەموو رێزو خزمەتێكن، ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو هاوكاری و كار ئاسانییەك بۆ باشكردنی تۆڕی دابەشكردنی كارەباو گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی كارەبا بۆ تەواوی ناوچەكە، لەتەوەرێكی دیدارەكەدا باس لە ژێرخانی كارەبا لە دەڤەرەكە و دامەزراندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە کرا ،هۆگر شاڵی جەختی لەسەر ئەو كارو پرۆژانە كردەوە كە لەدەڤەرەكەدا لە قۆناغی جێبەجێكردنن كە سەرەڕای نەبوونی بودجەو قەیرانی دارایی تیمەكانیان توانیویانە درێژە بەكارەكانیان بدەن، هەروەها داواکاری دامەزراندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجەش بە نوسراوی فەرمی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز کراوەتەوە و چاوەروانن لە کابینەی نوێی حکومەتدا کاری لەسەر بکرێت. 

پارێزگاری هەڵەبجە وێڕای دەستخۆشی لەكارەكانی وەزارەتی كارەبا كە توانیویانە سەڕەڕای قەیرانی دارایی چەندین پرۆژەو كار لە پارێزگای هەڵەبجە پێشكەش بكەن، ئومێدیشی خواست بەهەردوو لا بتوانن چارەسەری كەموكورتیەكانی كارەبا لەتەواوی ناوچەكەیان بكەن.

5054823122018_1.jpg

1555823122018_2.jpg

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure