594 جار خوێندراوەتەوە 11/6/2018

زانیاری لەسەر زیادبوونی بەرهەم هێنانی کار ەبا

زانیاری لەسەر زیادبوونی بەرهەم هێنانی کار ەبا

وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە ماوەی چەند مانگی رابردووی ساڵی 2018 توانیویەتی بە تێکرا 2300 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت و دابەشی بکات بە سەر هاوبەشانی کارەبا .

بەخۆشحاڵیەوە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی کارەبا روودەدات بە هۆی زیاد بوونی رێژەی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە گێڵگەکانی (کۆرمۆر و خوڕمەڵە) کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی کارەبا بە چەند قۆناغێک لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێبکات بە زیادبوونی لە 2300 مێگاوات دەبێتە 3500 مێگاوات، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی لە 50% بەرەو زیاد بوون دەچێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت وهاوڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن .

وەزارەتی کارەبا بە پێ ی بەرنامەی دارێژراو دەستی کردوە بەجێبەجێکردنی (پرۆژەی تۆری زیرەک) کە یەکسانی دەبەخشێت بە هاوڵاتیان لە سوودی کارەبا ئەم پرۆژەیە تاکوو کۆتایی ساڵی 2019 بە پێ ی پلانێکی وەزارەت جێبەجێدەکرێت و کارەبای بە فیرۆچوو کە رێژەکەی لە نێوان 25% - 30% کارەبای بەرهەم هێنراوە دەگەرێتەوە ناوتۆڕی کارەبای نیشتمانی و ئەم زیادەیەش جارێکی تر هاوڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.

 

 

 

3759156112018_matin.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure