138 جار خوێندراوەتەوە 10/22/2018

كارەبای نیشتمانی ئاسایی بووەوەو رۆژانە 19 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێ

هاوبەشانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە كە لەرێكەوتی 22/10/2018 ی ئەم مانگە لەهەر چوار پارێزگاكەی كوردستان بەرنامەی دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوەو رۆژانە 19 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدرێت ، ئەمەش دوای ئەوەی كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان توانیان بەسەركەوتوویی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆڵ جێبەجێ بكەن، كە بۆ ماوەی كەمتر لە 72 كاتژمێر كاریگەری لەسەر هەردوو وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سلێمانی و هەولێر هەبوو، لەگەڵ جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی كۆنترۆڵی كارەباوە بە پلانێكی تۆكمە ئەركی رێكخستن و كۆنترۆڵكردنی تەواوی وێستگەكانی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا و دابەشكردنی لە ئەستۆ گرت و توانرا رێگا لەوە بگیرێت لەكاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا كاریگەریی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت.

1531822102018_logo.jpg

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure