719 جار خوێندراوەتەوە 10/15/2018

ئاگادارییەك لەوەزارەتی كارەباوە

هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و ، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت. وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەپەرۆشەوە كار دەكات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە كاریگەریی كەمی لەسەر هاوڵاتیان هەەبێت .
هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە كە دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن.

4931615102018_logo.jpg

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure