681 جار خوێندراوەتەوە 7/24/2018

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەبای هەرێمەوە

ڕوونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەبای هەرێمەوە

ئاگاداری هاونیشتیمانیانی بەڕێز دەكەینەوە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆیەك بڵاوبۆوە كە بەهۆی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازەوە لە وێستگەی (كۆرمۆری غازی) ماوەیەك كارەبای نیشتیمانی كەم دەبێتەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانین هاوڵاتیان دڵنیا بكەینەوە كە بە ڕەچاوكردنی بەرزی پلەكانی گەرما و زۆری خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیای دانا غاز پرۆسەكەی دوا خست بۆ كاتێكی گونجاو كە لەكاتی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەدا كاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر هاونیشتیمانیان
بە تەواو بوونی ئەم پرۆسەیە ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەبێت و سودمەندی سەرەكی هاوڵاتیان دەبێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی كارەبا
24/7/2018

 

 

4046102472018_logo.jpg

 

payman

 

 

 

 

 

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure