180 جار خوێندراوەتەوە 4/19/2018

هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا لەگەڵ بەرپرسی نوێی ئاژانسی یابانی (جایکا) باس لە پرۆژەکانی کارەبا کرا

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆژەکانی کارەبا کە لەقەرزی یابانی لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، ئەمڕۆ رێکەوتی 17/2/2016 هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا پێشوازی لە هیرۆ ساوا بەرپرسی نوێی ئاژانسی یابانی بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی ( جایکا ) لە عێراق کرد، لەدیدارێکدا کە بەرپرسی پێشووی رێکخراوەکەو بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنان و پلاندانانی کارەبا ئامادەیبوون وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان و ئومێدی خواست لە پۆستی نوێیاندا سەرکەوتوو بن و هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و رێکخراوەکە بەهێزتر بێت، هەروەها سوپاسی هایا کاوای بەرپرسی پێشووی جایکای کرد مێ لەماوەی رابردوودا بەباشترین شێوە هاوکاری وەزارەتی کارەبا بوون. لەتەوەرێکی دیدارەکەدا بریکاری وەزارەتی کارەبا تەئکیدی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەکانی جایکا لەکوردستان کردەوە ، داوای لە ئاژانسەکە کرد کارەکانیان لە هەرسێ پرۆژەی دێلەلۆک و مینی سکاداو بوژانەوەی سەنتەرەکانی مەشق و راهێنان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا جێبەجێ بکرێت.
لەلایەن خۆشیەوە شاندی میوان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەماهەنگیەی کە لە نێوان ئاژانسەکەیان و وەزارەتی کارەبا هەیە ئومێدی خواست لەداهاتوودا ببێتە هۆکاری جێبەجێکردنی تەواویی ئەو پرۆژانەی کە لەسەر قەرزی یابانی لەهەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت کە ئێستاکە بەشێوەیەکی رێکوپێک قۆناغی باشی بڕیوە.

484591942018_g1.jpg

114691942018_g2.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure