352 جار خوێندراوەتەوە 4/16/2018

بۆ باشتر بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا و جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك كۆبوونەوەیەكی فراوان لەوەزارەتی كارەبا بەڕێوەچوو

بەمەبەستی باشتر بەڕێوەبردن و گەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبا بەهاوڵاتیان و جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك، ئەمڕۆ لەدیوانی وەزارەتی كارەبا هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی پلان و دابەشكردن و گواستنەوەی كارەبا و بەڕێوەبەرانی گشتی دابەشكردنی كارەبا لە هەرسێ پارێزگای هەولێر سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان ئامادەیبوون بەتێرو تەسەل باس لە پرۆژەی پێوەری زیرەك كرا. بریكاری وەزارەتی كارەبا لەوتەیەكیدا باسی لە گرنگی پرۆژەكە كردوو وتی: (پێوەری زیرەك پرۆژەیەكی گەورەو ستراتیژی وەزارەتی كارەبایە و رۆڵێكی گرنگی دەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی سەرپێچیەكان و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا . هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاڵی داوای لە لێژنەی باڵای سەرپەرشتی كردنی پرۆژەكە كرد پابەندی ئەو پلانە بن كە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە دانراوە، تاوەكو بەباشترین كوالێتی و بەپێی رێنمایی و راسپاردەكانی وەزارەت بتوانرێت قۆناغەكانی پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت و سیستەمی كارەبا بەباشتر بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار هاوبەش بەڕێوەببرێت ، هەروەها تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە ئەم پرۆژەیە لەخزمەتی هاوڵاتیاندایەو ماوەكانی پێدانی كارەبا زیاتر دەكات و دادوەری لەدابەشكردنی كارەبا فەراهەم دەكات و هەموو ئەو گرفتە تەكنیكی و هونەرییانەش چارەسەر دەكات كە بەهۆی بەرزبوونەوەی لۆدەوە رووبەرووی تۆڕی كارەبای هەرێم بووەتەوە.

3733121642018_143.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

 

 

 

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure