403 جار خوێندراوەتەوە 2/1/2018

بۆ ئامادەكردن و یەكخستنی داتاو زانیارییەكانی لیستی موچەخۆرانی وەزارەت كۆبوونەوەیەكی فراوان لە وەزارەتی كارەبا بەڕێوەچوو

بەمەبەستی یەكخستنی داتاو زانیارییەكانی موچەخۆرانی وەزارەتی كارەباو بەرزكردنەوەی بۆ لێژنەی باڵای بەدواداچوونی موچەكانی هەرێمی كوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ لێژنەی باڵای یەكخستنی داتاو زانیاری موچەخۆرانی وەزارەت بەڕێوەچوو، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری كارگێڕی و ژمێریاری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتی كارەبا ئامادەیبوون، بەتێروتەسەل باس لە یەكخستنی داتاو زانیارییەكانی موچەخۆرانی وەزارەت كرا، هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای دەستخۆشی لەكارەكانی لێژنەكە باسی لە خێراكردنی كاری لێژنەكە كرد بۆ ئەوەی بەزووترین كات داواكاری و پێداویستیەكانی لێژنەی باڵای بەدواداچوونی موچەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت بەپێی ئەو خشتەیەی كە سەرۆكی لێژنە دایڕشتووە بۆ جێبەجێكردنی كارەكان. دواتر سەرۆكی لێژنە و ئەندامانی لێژنەی یەكخستنی داتاو زانیارییەكانی موچەخۆرانی وەزارەتی كارەبا باسی كارەكانیان كردوو ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئامادەكردنی داتاو زانیارییەكانی موچەخۆرانی وەزارەتی كارەبا .

25258122018_121.jpg

42258122018_212.jpg

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure