93 جار خوێندراوەتەوە 1/25/2018

بریكارى وه‌زیرى كاره‌با سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ده‌كات

پێشنیوڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌رێز هۆگر شاڵى بریكارى وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتى و راوێژكاره‌كانى وه‌زاره‌ت سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى کردو له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى و به‌رێوه‌به‌ر و لێپرسراوى دابه‌شكردنى كاره‌باى سنورى پارێزگاى سلێمانى كۆبۆوه‌.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێز سالار حسام الدین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى، به‌خێرهاتنى بریكارى وه‌زیرى كاره‌با و شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باى كرد، كه‌ هاتوون تا له‌ نزیكه‌وه‌ گوێبستى كێشه‌و گیروفته‌كانى كاره‌باى سلێمانى ببن و هه‌وڵى چاره‌سه‌رى بده‌ن.
دواتر به‌رێز بریكارى وه‌زیرى كاره‌با ده‌ستخۆشى له‌ به‌رێوه‌به‌رانى دابه‌شكردنى كاره‌با و كار‌مه‌ندانی كاره‌باى سلێمانى و شارو ‌شارۆچكه‌كان كرد، كه‌ به‌وپه‌ڕى دڵسۆزانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن شارى سلێمانى روناك بكه‌نه‌وه‌ و كێشه‌و گرفتى كاره‌باى هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانەوە گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌ كارگێرى و ته‌كنیكى و داراییه‌كان و پێداویستیه‌كان، بۆئه‌وه‌ى بتوانن كێشه‌ ته‌كنییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بریكارى وه‌زیریش به‌ڵێنیدا هه‌وڵى جدى بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى.

97202812018_996.jpg

407202812018_6.jpg

58202812018_990.jpg

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure