198 جار خوێندراوەتەوە 1/16/2018

بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە كونسوڵی گشتی بەریتانیا كرد

پرۆژە پێشنیاركراوەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ كۆنگرەی وەبەرهێنان لە كوێت تەوەرەی گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی كارەباو كونسوڵی گشتی بەریتانیا بوو.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بریكاری وەزارەتی كارەبا پێشوازی لە مارتن ۆرك كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد، لە دیدارێكدا كە بەرێوەبەریگشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەیبوو، تیشك خرایە سەر بارودۆخی كارەبای كوردستان و هەنگاوەكانی وەزارەتی كارەبا لەبواری ریفۆرمی كەرتی كارەبا، تەوەرێكی سەرەكی دیدارەكە تایبەت بوو بە باسكردنی كۆنگرەی وەبەرهێنان لە وڵاتی كوێت كە بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ بۆ هاوكاریكردنی عێراق بەڕێوەبچێت و بە فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو كۆنگرەیە بانگێشت كراوە، بۆ ئەم مەبەستە كونسوڵی گشتی بەریتانیا داوای لە وەزارەتی كارەبا كرد كە پرۆژە پێشنیاركراوەكان كە بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتیی ئامادە كراوە بۆ ئەو كۆنگرەیە ئامادە بكرێت كە چەندین وڵاتی جیهان و وەبەرهێنەران بەشداری دەكەن.

وەزارەتی كارەبا ئامادەیی خۆی نیشاندا بە ئامادەكردنی ئەو زانیاریانەی كە پێویستە بۆ ئەو كۆنفرانسە پێشكەش بكرێت.

401591612018_12.jpg

71691612018_11.jpg

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure