307 جار خوێندراوەتەوە 12/4/2017

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە سەبارەت بە ئەگەری کوژانەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن وەزارەتی سامان سروشتیەکانەوە بەدەستمان گەیشتووە چەند هەفتەیەکە هاتوچۆی تەنکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی (کۆندسێت) لە کێڵگەی کۆرمۆر رووبەرووی چەند ئاستەنگێک بۆتەوە، کە لەلایەن چەند کەسانێکی ناوچەکەوە رێگری لەکارەکانیان کراوە، بەهۆی ئەم کارە نایاساییەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە، دیارە لایەنەکانی تری پەیوەنداری بەرپرس تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەکە چارەسەر بکات، بۆیە لەکاتی بەردەوامبوونی ئەو کێشەیە ئەگەری کوژانەوەی یەکەکانی هەردوو وێستگەی کارەبای غازی چەمچەماڵ و هەولێر هەیە ئەمەش لەبەر داخستنی بیرەکانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی .

5237114122017_21.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure