189 جار خوێندراوەتەوە 11/27/2017

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە سەبارەت بە بڕینی ئەو هاوبەشانەی بازرگانی و پیشەسازی كە كرێی كارەبا نادەن

وەزارەتی كارەبا بە بڕیاری فەرمی و بەپێی ئەو رێنماییانەی دەریكردووە دەسەڵاتی داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی دابەشكردنی كارەبا لە پارێزگاكان بۆ ئەوەی كارەبای هەموو ئەو هاوبەشانەی بازرگانی و پیشەسازی ببڕن كە لەساڵانی 2014-2015-2016 كرێی كارەبا قەرزارن و بۆ پێدانی قەرزەكانیان بەدەم داواكاریی بەڕێوەبەرایەتیەكانمانەوە نەهاتوون، ئەمە سەڕەرای ئەوەی وەزارەتی كارەبا رەچاوی بارودۆخەكەی كردووەو ئامادەیی دەربڕیوە بەوەرگرتنی قەرزەكانی لەرێگەی قیستەوە. هەروەكو چۆن لە بەدواداچوونی وەزارەتدا بۆ بڕینی پرۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند بۆمان دەركەوت كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بەشێوەیەكی فەرمی و راست و دروست داوای لەو كەرتە بازرگانی و پیشەسازییانە كردووە كە كرێی كارەبا قەرزارن و بڕەكەی لەسەرووی 500 ملیۆن دینارەوەیە تاوەكو پابەندی پێدانی قەرزەكانیان بن، تەنانەت هەموو هەنگاوەكانی ئاگاداركردنەوە و شێوازی دانەوەی قەرزەكان بە قیست و رێگا ئیدارییەكانیان گرتۆتە بەر، كە بەداخەوە دوای بڕینی ژمارەیەك لەپرۆژەی پیشەسازی و بازرگانی تەنیا پرۆژەی چاڤی لاند بەدەم داواكارییەكەیانەوە نەهاتووەو پاپەند نەبوون بە پێدانی پشكەكانی قیستەكەیان بۆیە بەرنامەی پشكەكەیان هەڵوەشایەوە، بەمەش تا كۆتایی مانگی10ی 2017قەرزەكانی پرۆژەی چاڤی لاند گەیشتۆتە 717000000 حەوت سەدو حەڤدە ملیۆن دینار، هەربۆیە دوای ئەوەی مۆڵەتی 10 رۆژەی پێدراوە تاوەكو بەدەم داواكارییەكەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە بێت كەچی نەهاتوون، هەربۆیە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە دراوە بە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو كارەبای پرۆژەكەیان بڕیوە. هەر لەم روانگەیەوە دووبارە تەئكید لە بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەت دەكەینەوە كە دەسەڵاتمان بەهەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی كارەبا داوە كە لەكاتی نەهاتن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بۆ پێدانی قەرزی كەڵەكە بوو دەتوانن هەموو رێكارە ئیداریی و هونەرییەكان بگرنە بەر بۆ گەڕانەوەی ئەو قەرزانەی لەسەر شانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازین، چونكە ئەو پارەیە موڵكی گشتی یە و لەدەسەڵاتی وەزارەتدا نییە لەهیچ كۆمپانیاو پرۆژەو كارگەیەك خۆش بێت.

48282327112017_21.jpg

 

 

 

 

sawewn


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure