642 جار خوێندراوەتەوە 11/17/2017

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە سەبارەت بە پرۆژەی مینی سكادا

لەرێكەوتی 15/11/2017 گرێبەستی پرۆژەی مینی سكادا لەنێوان وەزارەتی كارەباو كۆمپانیای ئۆسكۆمی ئەهلی توركی واژوو كرا، ئەم گرێبەستە دوای كێبركێ بۆ كۆمپانیای ناوبراو دەرچووەو پرۆژەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا نییە، بەڵكو بۆ چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی بەشێك لە تۆڕەكانی كارەبایە كە وێستگەكانی بەرهەمهێنان و چەند وێستگەیەكی گۆڕین لەخۆدەگرێت ، پرۆژەكەش هیچ خەرجییەكی ناكەوێتە ئەستۆی هاوڵاتیان و لەسەر بودجەی قەرزی یابانی جێبەجێ دەكرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

55541617112017_121.jpg

 

 

 

SAWEN


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure