237 جار خوێندراوەتەوە 11/15/2017

وەزارەتی کارەبا پرۆژەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا جێبەجێ دەکات

ئەمڕۆ رێکەوتی 15/ 11/2017 بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا و نوێنەری کۆمپانیای ئۆسکۆمی تورکی گرێبەستی مینی سکادا لەنێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای ناوبراو واژوو کرا، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا.
دوای رێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکە بریکاری وەزارەتی کارەبا پیرۆزبایی لە کۆمپانیا تورکییەکە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و کۆنترۆڵی کارەبا کردوو داوای لێکردن پابەندی بڕگەکانی ناو گرێبەستەکە بن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کارەبا ئامادەی تەواوی هاوکاری و پاڵپشتی سەرکەوتنی پرۆژەکەی کرد، لەتەوەرێکی رێورەسمەکەدا شاڵی باسی لە گرنگی پرۆژەی مینی سکادا کرد کە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و رۆڵی لەبەڕێوەبردنی سیستەمی کارەبا و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا و کێشەی کەوتنی یەکەکانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە. هاوکات نوێنەری رێپێدراوی کۆمپانیاکە سوپاسی وەزارەتی کرد لەبەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە.
مینی سکادا پرۆژەیەکە بۆ کۆنترۆڵکردن و رێکخستنی سیستەمی کارەبا لەسەر قەرزی جایکای ژاپۆنی بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیۆن و نیو یۆرۆ لەرۆژی دەست بەکاربوونی پرۆژەکەوە تا وەکو 9 مانگ جێبەجێ دەکرێت و پەیوەندی نێوان 11 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا و 12 وێستگەی گۆڕینی کارەبا رێک دەخات.

4653815112017_2jpj.jpg

1254815112017_1jpj.jpg

4154815112017_3jpj.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure