433 جار خوێندراوەتەوە 11/12/2017

خولێكی بەهێزكردنی یاسایی و لێكۆڵینەوەی كارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا كرایەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەنتەری ناوەندی مەشق و راهێنان بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا خولێكی بەهێزكردنی یاسایی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت كرایەوە، لەو خولەدا كە لەلایەن دەستەی باڵای یەكێتی مافپەروەرانی كوردستان بەڕێوەچوو ژمارەیەك لە راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرە پەیوەندارەكانی وەزارەت ئامادەیبوون و سێ دادوەر بەتێروتەسەل باسی چۆنیەتی فرۆشتن و بەكرێ دانی موڵكی گشتی و لێكۆڵینەوەی كارگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان كرد، بریكاری وەزارەتی كارەبا وێڕای سوپاسی یەكێتی مافپەروەرانی كوردستان و دادوەرە بەڕێزەكان دەستخۆشی لەبەشداربووانی خولەكە كردوو ئومێدی خواست لەئایندەدا رۆڵیان هەبێت لەپەرەپێدانی لایەنی یاسایی لە پێشخستنی كاروبارەكانی گارگێڕی و رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و لەبوارەكانی پراكتیكیدا سوود لەماددەو بڕگە یاساییەكان وەربگرن. لەكۆتایی خولەكەشدا دەرگای گفتوگۆ كرایەوە بۆ بەشداربووان و تەئكید لەسەر دەقە یاساییەكان كرایەوە بۆ جێبەجێكردنی لێكۆڵینەوەكان و بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی دیكەی وەزارەت.

32271512112017_1111.jpg

12281512112017_333333.jpg

 

54291512112017_2222.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure