577 جار خوێندراوەتەوە 10/23/2017

سیستەمی پرۆژەی وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات ئیشپێركرا

بریكاری وەزارەتی كارەبا: وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بە تەكنەلۆژیایەكی بەرز جێبەجێ كرا
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و مین ئیو هۆنگ كونسوڵی گشتی كۆریای باشور ئیشپێكردنی سیستەمی بۆیلەری یەكەیەكی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەڵمی خەبات جێبەجێ كرا. لەو مەراسیمەدا كە راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و جێگری بەرپرسی كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشور و قایمقامی خەبات و نوێنەرانی ژمارەیەك لەكۆمپانیا جێبەجێكارەكانی پرۆژەكە ئامادەیبوون، بریكاری وەزارەتی كارەبا لەوتەیەكیدا وێڕای سوپاسی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە توانیویانە لایەنی ئەمنی و سەقامگیری ناوچەكە بپارێزن، سوپاسی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای پۆسكۆی كۆریای باشور و كۆمپانیای گاما و خەڵكی دەڤەرەكە كرد كە لەم بارودۆخە سەختەی كوردستاندا رۆڵیان لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە گرنگ و ستراتیژییە هەبووە، كە بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی كوردستان لەرێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و لەرووی تێچوونەوە سوودێكی ئابوورییانەی گەورەی هەیە، لەكۆتایی وتەكانیدا شاڵی داوای لە سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە كرد بەبێ دواكەوتن لەكاتی خۆیدا لەمانگی 8ی 2018 پرۆژەكە تەواو بێت بۆ ئەوەی 300 مێگاوات كارەبا بخرێتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
هەر لەو مەراسیمەدا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو ژانگ جیۆ گلی جێگری بەرپرسی كۆمپانیای بۆسكۆی كۆریای باشور سوپاسی وەزارەتی كارەبایان كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی پرۆژەیەكی وا گرنگ كە سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی توانراوە پرۆژەكە بگەیەنرێتە دوا قۆناغەكانی.
وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای هەڵمی خەبات كە بەتێچوونی 564 ملیۆن دۆلارو بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز جێبەجێ دەكرێت، بڕیارە لە مانگی 8ی 2018 دەست بەبەرهەمهێنانی 300 مێگاوات كارەبا بكات، ئەم وێستگەیە لەرووی ئابوورییەوە بەپرۆژەیەكی ستراتیژیی دادەنرێت چونكە لەرووی كەمی تێچوون و پاراستنی ژینگەوە گرنگییەكی رادەبەدەری هەیە و جیاوازە لەوێستگەكانی تری بەرهەمهێنانی كارەبا كە لە رێگەی غازی سروشتی و گازوایلەوە كار دەكات.

12331023102017_1.jpg

45331023102017_3.jpg

5341023102017_2.jpg

 

 

 

 

 

sawen

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure