13796 جار خوێندراوەتەوە 10/3/2017

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ماڵئاوایی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی مام جه‌لال دڵگرانی كردین

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

   بەداخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هەواڵی  ماڵئاوایی سەركردەی گەورەی گەلەكەمان جەنابی سەرۆك مام جەلال دڵگرانی كردین، لەدەستدانی سەركردەیەكی دیموكراسیخوازی تێكۆشەر لەگشت بوارەكانی خەبات وشۆڕش و پێشمەرگایەتی و سەرۆكایەتی خەمێكی گەورەیە. جەنابی مام جەلال هەر لە هەڕەتی لاوییەوە خەبات و تێكۆشەرێكی مەزن بووەو رۆڵێكی گەورەی لەشۆڕشی كوردستان و پاراستنی مافی نەتەوەكانی عێراق هەبووە، بەبەردەوام پێداگیری لەسەر دروستكردنی عێراقێكی دیموكراسی و مەدەنی و یەكسانی نێوان نەتەوەكان هەبووە، بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە رۆڵێكی گەورەی لە ئاشتی و بونیاتنانی نەتەوەی كورد هەبووەو زۆر رێگر بووە لە پێشێلكردنی بنەمای تەوافوق و پشتگوێخستنی دەستوور. بەڕۆشتنی مام جەلال گەلی كوردستان و عێراق رابەرێكی هەڵكەوتووی خەباتگێڕی لەدەست دا.

لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشكەس بەخۆمان و بنەماڵەكەی و سەرجەم خەڵكی كوردستان و گەلانی عێراق و سەركردایەتی و جەماوەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی بەر ڕەحمەت و سۆزو بەزەیی فراوانی بكەوێت و بەهەشتی بەرین شادی بكات و  دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

 

هۆگر شاڵی

بریكاری وەزارەتی كارەبا

 

4/10/2017

45664102017_99.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure