129 جار خوێندراوەتەوە 8/30/2017

لە مانگی ئەیلوولەوە ماوەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت

بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ رۆژنامەی (كوردستانی نوێ) رایگەیاند: ئێستا خواستی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات كارەبا بەرزبووەتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە بڕی بەرهەمهاتوو 2400-2500 مێگاواتەو دەتوانرێت 8-10كاتژمێر كارەبای پێبدرێت، لەمانگی ئەیلولیشەوە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوەو ژمارەی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد دەكات.
هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سەبارەت بەپلانی وەزارەتەكەیان وتی: (سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی كە كاریگەری كردۆتە سەر جێبەجێ نەكردنی پلانی وەزارەت، بەڵام وەزارەتی كارەبا بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان توانیوێتی بەسەركەوتووانە بەشێك لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە گازوایلەوە بۆ گاز بگۆڕێت و بەگەڕیان بخات، بەوەش پارەیەكی زۆر بۆ بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەڕاوەتەوە، هەروەك بەجێبەجێكردنی بەرنامەی پرۆژەی پێوەری زیرەك و كۆنترۆڵكردنی زیاتری سەرپێچییەكان رەوشی كارەبا باشتر دەبێت.
دەربارەی رێگە پێدان بە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهەناردەكردنی كارەبا بۆ دەرەوەی هەرێم ، وەزارەتی كارەبا بەپێ ی گرێبەستی واژووكراو لەگەڵ وەبەرهێنەران ئەو رێگایەیان پێدراوە بەرەزامەندی حكومەتی هەرێم و بێ توانایی حكومەتی هەرێم بەدابینكردنی سوتەمەنی بۆ یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كە لەم كاتەدا حكومەتی هەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە توانای دابینكردنی ئەو بڕە گازۆیلەی نییە بۆ یەكەكان وە چەندین یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەڕكەوتوون. بە ڕەزامەندی حكومەتی هەرێم كۆمپانیاكانی بەرهەم هێنان كارەبا هەناردەی دەرەوەی هەرێم دەكەن كە حكومەتی هەرێم سودمەندە لەو سودانە و حكومەتی هەرێم قورتار دەبێت لە قەرەبووی كۆمپانیاكان كە بەپێ ی گرێبەست مافی خۆیانە، حكومەتی هەرێم سوودمەندە لە 50%ی قازانجی كۆمپانیاكان، كرێی گواستنەوەی كارەبا لەرێگەی هێڵەكان و وێستگە ناوەندییەكانە كە مەرجە بدرێت لەلایەن كۆمپانیاكانەوە، سەرجەم سوتەمەنی لە لایەن كۆمپانیاكانەوە دابین دەكرێت، لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە لە ئایندەدا ئەگەر حكومەتی هەرێم توانای دابینكردنی سوتەمەنی هەبوو ئەو گرێبەستانە پوچەڵ دەكرێتەوە.

4552233082017_212.PNG

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure