167 جار خوێندراوەتەوە 7/2/2017

بانگه‌واز بۆ ته‌نده‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى نهێنى ژماره‌ (3) ساڵى 2017

كه‌مكردنه‌وه‌ى نهێنى ژماره‌ (3) ساڵى 2017


وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ جارى دووه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ى نهێنى ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى (درووست كردنى باخچه‌و دانانى سیسته‌مى ئاودانى داره‌كان له‌ كه‌مپى ووێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌باى خه‌بات) جا هه‌ر به‌لێنده‌رێك یان كۆمپانیایه‌ك ئاره‌زووى به‌شداربوونى هه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گرێبه‌سته‌كان بدات له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌رو مه‌رجه‌كانى.

مه‌رجه‌كانى به‌شدارى كردن :
1- جێ به‌جێ كردنى كاره‌كان ده‌بێت به‌پێ ى رێنماییه‌كانى جێ به‌جێ كردنى گرێبه‌سته‌ حكومیه‌كان و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێت.
2- هه‌موو كاره‌كان ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت به‌پێ ى مواصفاتى ته‌كنیكى عێراقى (IGTS) .
3- هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كانى به‌كارهاتوو له‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌بێت نوێ بێت و تاقى بكرێت له‌ تاقیگه‌ى بیناسازى هه‌ولێر.
4- ماوه‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه‌ (30) رۆژى ته‌قویمیه‌ له‌ به‌روارى ده‌ست به‌كاربوون .
5- هێنانى بارمته‌ى سه‌ره‌تایى به‌برى (2.840.000)دووملیۆن و هه‌شت سه‌دو چل هه‌زار دیناری عیراقی وه‌ ده‌بێت به‌ چه‌كێكی په‌سه‌ند كراو یاخود ده‌سته‌به‌ری بانكی په‌سه‌ند كراو بێت له‌ بانكێكی باوه‌رپێكراو له‌ هه‌رێمی كوردستان.
6- به‌لێنده‌ر ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌مه‌رجه‌كانى دواكه‌وتن به‌پێ ى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌پێ ى

هاوكێشه‌ى / پێبژاردنى رۆژانه‌ له‌ رێنمایه‌كانى جێ به‌جێ كردنى گرێبه‌سته‌ گشتیه‌كان
7- ماوه‌ى گه‌ره‌نتى و چاككردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ ده‌كاته‌ (12) دوانزه‌ مانگ له‌ به‌روارى وه‌رگرتنى سه‌ره‌تایى پرۆژه‌كه‌.
8- 5% له‌ كاره‌ئه‌نجامدراوه‌كانى كۆتایى ده‌بردرێت وه‌ك برامته‌ى كۆتایى (چاككردنه‌وه‌).
9- به‌ لێنده‌ر ده‌بێت ئه‌ندازیارى شارستانى و كاره‌باى بۆ پرۆژه‌كه‌ دابنێت تاوه‌كو پرۆژه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت .
10- به‌لێنده‌ر نابێت به‌هیچ جۆرێك فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌كاره‌كه‌ به‌كار بهێینێت .

11- له‌كاتى هه‌بوونى جیاوازى له‌ نێوان ده‌رخسته‌و دیزاین (نه‌خشه‌كان) بریارى ئه‌ندازیارى سه‌رپه‌رشتیار وه‌رده‌گیرێت .
12- نرخى كرینى ته‌نده‌ر (200,000) دووسه‌د هه‌زار دیناره‌ به‌ پسووله‌ بۆی ناگه‌رێته‌وه‌.
13- ده‌بێت كۆمپانیا له‌ پله‌ چوار كه‌متر نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ڵینده‌رایه‌تی بێت وه‌ ئه‌گه‌ر كۆمپانیا بازرگانی گشتی بێت پێویسته‌ تۆمار كرابێت و وێنه‌یه‌ك له‌ تۆمار پێشكه‌ش بكات له‌ گه‌ڵ ئۆفه‌ر.
14- ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى كۆمپانیا له‌ رۆژى كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ركان.
15- كرێ ى بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداریه‌ له‌ ئه‌ستۆى ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌بێت كه‌ بۆى ده‌رده‌چێت .
16- دوابه‌روار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌كان له‌ 25/7/2017 رۆژى سێ شه‌ممه‌ ده‌بێت كاتژمێر (12)ی پێش نیوه‌رۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كان له‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با / ب. گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت.
17- هیچ ته‌نده‌رێك له‌ دواى كاتى دیاركراو وه‌رناگرێت و سندوقى ته‌نده‌ر داده‌خرێت.
18- ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ك رۆژى دیاریكراو بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌نده‌ر بووه‌ پشوو ئه‌وا یه‌كه‌م رۆژى ده‌وامى فه‌رمى دواى ئه‌و به‌رواره‌ ده‌بێته‌ دوا رۆژ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌نده‌ر .

هۆگر محمد فرج شاڵى
بریكارى وه‌زاره‌ت

 

 

383116272017_8888.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure