1394 جار خوێندراوەتەوە 6/7/2017

پرێزینتەیشنێک بۆ دامەزارندی 3 پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بەڕێوەچوو



بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە تازەترین شێوازی مۆدێرنی تەکنەلۆژیا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا پرێزنتەیشنێک بۆ دامەزراندنی 3 پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بەڕێوەچوو، لەو پرێزینتەیشنەدا کە راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون کۆمپانیای قەعواری ئوردونی هەڵسا بە پێشکەشکردنی پرێزینتەیشنێکی تایبەت بە پێشنیارکردنی دامەزراندنی 3 پرۆژەی تایبەت بەبەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆک کە هەریەکەو 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بریکاری وەزارەتی کارەبا وێڕای سوپاسی کۆمپانیای ناوبراو ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ گفتوگۆکردنی زیاتر لەسەر پرۆژە پێشنیارکراوەکەیان و داوای زانیاری زیاتری لایەنی هونەری و تەکنیکی پرۆژەکە کرد تاوەکو تیمە پسپۆرو شارەزاکانی وەزارەت بتوانن دیراسەی زیاتری پرۆژەکەیان بکەن.
پێشتریش وەزارەتی کارەبا توانی لە رێگەی رێکخراوی IOMی نێودەوڵەتییەوە 3 پرۆژەی وزەی خۆر لە هەولێر بەتوانایی نیو مێگاوات کارەبا دامەزرێنێت بۆ دوو قوتابخانەو بنکەیەکی تەندروستی.

راگەیاندنی وەزارەتی کارەبا
7/6/2017

54114762017_DSC_9140  11.jpg

9214762017_DSC_9144  22.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure