292 جار خوێندراوەتەوە 5/30/2017

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بار زۆرییەكی رادەبەدەر كەوتۆتە سەر تۆڕو محاویلەو وێستگەكانی كارەبا

لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما فشارو بار زۆرییەكی رادەبەدەر كەوتۆتە سەر تۆڕو محاویلەو وێستگەكانی كارەبا، هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەدیمانەیەكی تایبەتی رۆژنامەی خەباتدا ئاماژەی بەوەداوە :گەرچی داخوازی لەسەر كارەبا بۆ 5000 مێگاوات بەرزبووەتەوەو تواناكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەو ئاستەدا نییە، بەڵام وەزارەتی كارەبا بۆ ئەم مانگە پیرۆزەی رەمەزان لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی بتوانێت كارەبایەكی باش بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، لەمەشدا پێویستی بە هاوكاری هاوڵاتیان هەیە لەكەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا بۆ ئەوەی وەزارەت بتوانێت ئەو كارەبا سنووردارەی كە ئێستا لەم قەیرانەدا بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەرهەم دەهێنرێت، بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر پارێزگاو ناوچەكان و هاوڵاتیان دابەشی بكات..). سەبارەت بەو هەواڵانەشی كە باس لە فرۆشتنی وزەی كارەبا بەحكومەتی عێراق دەكات شاڵی وتی:(حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك لەبەرنامەیدا نییە لەسەر حسابی بەشە كارەبای هاوڵاتیان كارەبا بە پارێزگای نەینەوا یاخود عێراق بفرۆشێت، بەڵكو هەرچۆن لەم قەیرانەدا نرخی كارەبامان لەسەر هاوبەشانی ماڵان و كەرتی كشتوكاڵ زیاد نەكردووە هەرواش لەهەوڵی بەردەوامداین كارەبای پێویست دابین بكەین.).

2743173052017_1.jpg

1044173052017_2.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure