1162 جار خوێندراوەتەوە 2/19/2017

وەزارەتی کارەبا ڕونکردنەوە دەدات.."بەھیچ جۆرێک نرخ زیادناکرێت"

وەزارەتی کارەبا بڕی قەرزی سەر ھاوبەشەکانی ئاشکرادەکات و بریکاری وەزارەتەکەش ڕایدەگەیەنێت، لەبەرنامەیاندا نییە بەھیچ جۆرێک نرخی کارەبا لەسەر ھاوڵاتیان زیادبکەن، دەشڵێت:"لێخۆشبون لەقەرزەکان لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە".
ھۆگر شاڵی بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند، "بەھیچ شێوەیەک لەدەسەڵاتی وەزارەتی کارەبادا نییە لەقەرزی کارەبا خۆشبێت، ئەو بڕیارە تەنھا لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە".
وتیشی:"ھاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە لەم بارودۆخە سەختە داراییەدا ئەنجومەنی وەزیران لەبەرنامەیدا نییە نرخی کارەبا لەسەر ھاوڵاتیان زیادبکات".
سەبارەت بەقەرزی سەر ھاوبەشەکانی کارەباش، ھۆگر شاڵی ئاشکرایکرد، لەئێستادا پۆلەکانی ھاوبەشانی کارەبا ٣١٠ ملیار دینار قەرزارن، کە پۆلی ماڵان لەھاوبەشانی کارەبا ١٧٤ ملیار دینارە، وەک ئاسانکارییەکیش بۆ ئەوانەی پارەیەکی زۆر قەرزارن، دەتوانن قەرزەکەیان بەچەند قیستێک بدەنەوە.
لەبارەی قەرزی سەر بازرگانانیش، بریکاری وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد، "وەک ھەموو پۆلەکانی ھاوبەشانی کارەبا، پۆلی بازرگانیش قەرزاریی تێدایە، بەبەردەوامیش بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی دابەشکردنی کارەبا ئەو قەرزانە وەردەگرن، ڕەنگە بەھۆی ئەو تەنگژە داراییەوە کەمێک قەرزارییەکەی نرخی کارەبا زیادیکردبێت، بەڵام بەھیچ شێوەیەک باسی لێخۆشبون یا وەرنەگرتنی ئەو پارەیەی نرخی کارەبا نەکراوە".

493861922017_2321.jpg

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure