821 جار خوێندراوەتەوە 10/9/2016

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە سەبارەت بە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەوەرزی زستان دا

وەزارەتی كارەبا بەپێویستی دەزانێت روونكردنەوەیەك سەبارەت بەكەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی زستانی ئەمساڵ بۆ هاوڵاتیانی بەڕێز بڵاوبكاتەوە، كە لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە بۆ صیانەی وەرزی و راوەستانی پرۆژەكانی پەرەپێدانی ژێرخانی كارەبا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی داواكاری له‌سه‌ر كاره‌با به‌هۆی گه‌شه‌كردنی شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارگرانییەكی رادەبەردەری خستۆتە سەر وێستگەو محاویلەو تۆڕەكانی كارەبا، هەربۆیە وەزارەتی كارەبا لەم دۆخەدا زه‌ره‌رمه‌ند بووە لە جێبەجێكردنی ئەو پلانەی دایڕژتبوو بۆ پتەوكردن و فراوانكردنی ژێرخانی كارەبا.

خۆشبەختانە وەزارەتی كارەبا لەگەڵ سنوورداریەتی سەرچاوەی دارایی و نەبوونی بودجە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان بەهاوكاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان توانیویەتی كارەكانی جێبەجێ بكات و كاریگەری دۆخەكە رەنگدانەوەی كەمتر بێت لەسەر هاوڵاتیان. بۆ وەرزی زستانیش وەزارەتی كارەبا لەئامادەباشیدایە بەهەموو شێوازێك تاكو بتوانێ درێژترین كاتژمێری كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پێشنیارو داخوازیمان پێشكەش بەئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ چارەسەركردنی بەشێك لەكێشەكان كە لەدەسەڵاتی وەزارەتی كارەبادا نییە، هەرچەندە ئێمە وەكو وەزارەتی كارەبا لەسنوورداریەتی توانای دارایی هەرێم تێدەگەین و بەسوپاسەوە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەوڵی تەواودان ئەو داواكارییانە بەپێی توانایان جێبەجێ بكەن. هاوڵاتیان ئاسودە دەكەین لەهەوڵی تەواوداین بۆ دابینكردنی درێژترین كاتژمێری كارەبای نیشتمانی وە لێرەشەوە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن لەبەفیڕۆنەدانی بەكارهێنانی كارەبا تاكو بەشێوەیەكی رێكوپێك و دادوەرانە خزمەتگوزاری كارەبا پێشكەش هاوڵاتیان بكەین.

                                    

594689102016_logo.jpg

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure