700 جار خوێندراوەتەوە 9/5/2016

ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەباوە

بەهۆی دابەزینی پەستانی غازەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1000 مێگاوات كەمی كرد

ئاگاداری هاونیشتمانیانی بەڕێز دەكەینەوە كە ئەم ئێوارەیە بەهۆی ئاگرێكەوە كە لە وێستگەی كۆرمۆڵی داناغاز كەوتەوە بووە هۆی دابەزینی پەستانی غاز لەهەردوو وێستگەی هەولێرو سلێمانی غازی، ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی  1000 مێگاوات كارەبا كرد، بەمەش كاتەكانی بوونی كارەبا بۆ ئەم شەو كەم دەبێتەوە، ئێستاكە تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەدوای كاتژمێر 12 ی ئەمشەو پەستانی غاز ئاسایی ببێتەوەو ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەڕێتەوە دۆخی جارانی و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش ئاسایی ببێتەوە.

404718592016_1122.JPG

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure