684 جار خوێندراوەتەوە 9/4/2016

بەهیچ جۆرێك باس لە گرانكردنی نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان نەكراوە

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە سەبارەت بە نرخی كارەبا

ماوەیەكە قسەو باسێكی زۆر لەسەر بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبای هەرێمی كوردستان دەكرێت كە ئەم مەسەلەیە هێشتا لەسەرەتادایەو پرۆسەیەكی درێژخایەنەو نەبۆتە پرۆژە، بەتایبەتی مەسەلەی دەسكاریكردنی نرخی كارەبا، وەزارەتی كارەبا هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە كە نە لە ئەنجومەنی وەزیران و نە لەوەزارەتی كارەبا بەهیچ جۆرێك باس لە گرانكردنی نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان نەكراوە، وە هیچ بڕیارێكیش لەو بارەیەوە نەدراوە، بۆیە ئێمە بەهەموو توانامانەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە لە پرۆسەی بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا هاوڵاتیان زەرەرمەند نابن و هەموو چاكسازییەكانی دیكەی بواری كارەبا لەكارەبای بەردەوام و درێژخایەن لە خزمەتی هاوبەشانی كارەباو پاڵپشتیكردنیان بێت بەتایبەتی ئەو چین و توێژانەی كەم دەرامەتن.

 

281110492016_logo.jpg

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure