1272 جار خوێندراوەتەوە 7/21/2016

ئاگادارییەك لەوەزارەتی كارەباوە

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەسێ تەنكەری غاز داناغاز تەواویی غازی لەهەردوو وێستگەی كارەبای هەولێرو سلێمانی بڕی

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كاتژمێر 10:55 ئەمشەو بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەسێ تەنكەری غاز لەناو كێڵگەی كۆرمۆر لە قادر كەرەم كە غاز دابین دەكات بۆ هەردوو وێستگەی غازی لە هەولێرو سلێمانی،  وێستگەی داناغاز بەمەبەستی سەلامەتی كارمەندان و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە تەواویی غازی لەهەردوو وێستگەكە بڕی و بەهۆیەوە تەواویی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی كارەبای هەولێرو سلێمانی لەكار راوەستان كە بەنزیكەی 2000 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەباو پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان بەشێوەیەكی زۆر كەمی كردووە . بەپێی زانیارییەكانی كۆمپانیای داناغاز كە پێیان راگەیاندوین لەماوەی 3 بۆ 4 كاتژمێردا چارەسەری دۆخەكە دەكەن هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە هاوكات وەزارەتی كارەباو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ تیمە تەكنیكیەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخەكەین تاوەكو لەنزیكترین كاتدا دۆخەكە بگەڕێنرێتەوە باری ئاسایی و كوژانەوەی گشتی لەسیستەمی كارەبادا روونەدات.  

 

sawen

 

858212172016_7.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure