4597 جار خوێندراوەتەوە 6/14/2016

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەسەردانێكیدا بۆ كۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم بارودۆخی كارەبای لەگەڵ بەڕێوەبەران و ئەندازیارانی كۆنترۆڵ تاوتوێ كرد

 

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەبەڕێوەبردنی كارەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە لەئاكامی بارزۆری سەر وێستگەو تۆڕەكانی كارەبا روودەدات، كاتژمێر 9ی ئەمشەو  ئەندازیار هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی ناوەندی كارەبای هەرێمی كردوو لەدوا گۆڕانكارییەكانی بارودۆخی كارەبای كۆڵییەوە، دوای بەسەركردنەوەی هۆبەو بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لەگەڵ بەرپرس و ستافی ئەو بەشانە كۆبووەوەو بەڕێزیان وێڕای دەستخۆشی لەجێبەجێكردنی بەرنامەی وەزارەت بۆ پێدانی كارەبا لەم مانگەدا داوایكرد بۆ تەواویی مانگی رەمەزانی پیرۆز رێگە نەدەن ئەو بچڕان و كوژانەوە كتوبڕانەی كە لەئاكامی زیاد بەكارهێنانی كارەبا روودەدات كاریگەری لەسەر سەرجەم سیستەمەكە هەبێت، بەتایبەتی لەم دۆخە سەختەی ئێستادا كە بەهۆی نەبوونی بودجە بۆ كاری چاككردنەوە كاری تیمەكانی وەزارەتی كارەبای قورس كردووە. لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا شاڵی باسی لەگرنگی وەڵامدانەوەی هاوڵاتیانی لەلایەن تیمەكانی سەنتەری هاوكاری هاوڵاتیان و كۆنترۆڵكردنی كارەبای دایەوە كە پێویستە 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بن.

هەرهەمان شەو هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەولێری كردوو باسی لە رۆڵی كارمەندانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی كوردستان كرد لەرێكخستنی بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا كا وێستگەو تۆڕەكانی كارەبا بارزۆریەكی زۆریان لەسەرەو ئەركی كارمەندانی كۆنترۆڵ قورستر دەبێت، هەربۆیە داوای لەهاوڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا كرد لەم مانگەدا زیادمەسرەفی لەبەكارهێنانی كارەبا نەكەن بەتایبەتی لەشوێنە گشتیەكاندا كە زیاد لەپێویست كارەبا بەكاردەهێنرێت چونكە ئەمە دەبێتە هۆی كوژانەوەی كتوبڕی كارەبا لەو ناوچانەی كە فیدەرو وێستگەو تۆڕەكانی كارەبا بارزۆریان لەسەرە.

 

829211362016_3.jpg

3629211362016_2.jpg

1730211362016_1.jpg

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure