157 جار خوێندراوەتەوە 13/10/2020

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆریی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با راده‌گه‌یه‌نێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا پرۆژه‌كانی دامه‌زراندنی وێستگه‌كانی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ی ئازادی نوێ و مۆنۆمینتی شه‌هیدان و رۆناكی و شێروان مه‌زن و به‌ستنه‌وه‌یان به‌ هێله‌كانی 132 كه‌ی ڤی و 33 كه‌ی ڤی كه‌ تێچوویان به‌ گوژمه‌ی (46.145.729.000) دینار ئه‌نجامدرا، كه‌ پێشتر به‌ هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ پرۆژه‌كان راگیرابوون، له‌ ئێستادا به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كان كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ كاركردن تیایاندا راگیرابوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ کە پێویستن بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م پرۆژانه‌ی به‌گه‌رخراونه‌ته‌وه‌.

دوای دابینكردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ راگیراوه‌كان و پرۆژه‌ نوێیه‌كان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه،‌ لیستی پرۆژه‌كان كه‌ له‌خواره‌وه‌دا هاتوون كه‌ كۆی تێچوویان بریتییه‌ له‌ ( 127ملیار و 399 ملیۆن و 230 هه‌زار ) دینار، كه‌ زۆربه‌یان له‌ ژێر جێبه‌جێكردندان و به‌شێكیان له‌ پرۆسه‌ی ته‌نده‌رینگدان و به‌شێكیان له‌ زستانی ئه‌مساڵدا ته‌واو ده‌بیت و سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان له‌ هاوینی داهاتوو و دواتر ته‌واو ده‌بێت، به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژانه‌ به‌شێكی زۆر له‌ گرفتی بارزۆری و ته‌كنیكی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با نامێنێت كه‌ هۆكارن بۆ خراپی دۆخی كاره‌بای هاوبه‌شانی كاره‌با و پچڕ پچڕی و كه‌میی ڤۆڵتییه‌ و زۆر تێكچوون هه‌روه‌ها وه‌رنه‌گرتنی به‌شه‌كاره‌با به‌پێی پێویست و دادپه‌روه‌رانه‌.
هێلی 33 كه‌ی ڤی وێستگه‌ی هه‌ولێری نوێ-وێستگه‌ی هاناستی
ده‌رهێنانی فیده‌ری 33 كه‌ی ڤی ده‌بل سركێت به‌ كێبلی ژێرزه‌وی له‌ وێستگه‌ی هه‌ولیری نوێ بۆ وێستگه‌ی هانا سیتی کە‌ گوژمه‌ی ملیاریك و 390 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ و رێژەی %50ی پرۆژەکە جێبەجێکراوە و مه‌به‌ستیش له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ چاره‌سه‌ركردنی بارزۆریی هێلی 33 كه‌ی ڤی كه‌ له‌ ئێستادا هه‌یه‌ له‌ نێوان وێستگه‌س هه‌ولێری نوێ و وێستگه‌ی هانا سیتی و به‌هۆی ئه‌م بارزۆرییه‌وه‌ هاوبه‌شانی كاره‌بای گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شووقه‌كانی هانا سیتی وه‌كو (سه‌روه‌ران، هه‌ڤاڵان...هتد)، كاتژمێره‌كانی هه‌بوونی كاره‌بایان كه‌متره‌ و دۆخی كاره‌بایان خراپ و پچر پچڕ و نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌یان زیاتره‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌.
ده‌رهێنانی دوو فیده‌ری 33 كه‌ی ڤی
ده‌رهێنانی دوو فیده‌ری 33 كه‌ی ڤی به‌ كێبلی ژیرزه‌وی له‌ وێستگه‌ی ئازادی نوێ بۆ وێستگه‌ی رۆناكی كه‌ به‌گوژمه‌ی 3 ملیار و 23 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رجكراوه‌ و دەستکراوە بەجێبەجیکردنی پرۆژەکە سوودی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌كارخستنی وێستگه‌ی 33كه‌ی ڤی رۆناكی به‌ته‌واوی توانایه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی كه‌ كاره‌با ده‌داته‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شووقه‌كانی ئیسكان له‌ناو شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری بارزۆریی سه‌ر وێستگه‌كانی ئازادی كۆن و باداوه‌ و مۆبایلی هاوكاری و كارێزان.
سنووری بنه‌سڵاوه‌ و كه‌سنه‌زان
ده‌رهێنانی 8 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له‌ وێستگه‌ی مۆنۆمینتی شه‌هیدان بۆ سنووری بنه‌سڵاوه‌ و كه‌سنه‌زان به‌ گوژمه‌ی ملیارێك و 250 ملیۆن دینار و %15 رێژەی پرۆژەکە جێبەجێکراوە به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ بارزۆریی سه‌ر وێستگه‌كانی رۆژهه‌ڵات و مۆبایلی قه‌ڵات و به‌شێك له‌ فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ هاوبه‌شانی كاره‌با له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سنووری بنه‌سڵاوه‌ و كه‌سنه‌زان كه‌ به‌هۆی بارزۆرییه‌كانه‌وه‌ كاتژمێره‌كانی هه‌بوونی كاره‌بایان كه‌متره‌ و دۆخی كاره‌بایان خراپ و پچڕ پچڕه‌و نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌یان زیاتره‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌.
سنووری ناحیه‌ی شه‌مامك و گوێڕ
دابین كردن و دامه‌زراندنی وێستگه‌ی مۆبایلی پیرداود 132/11 كه‌ی ڤی . 25 ئێم ڤی ئه‌ی ده‌رهێنانی 5 فیده‌ر له‌وێستگه‌كه‌وه‌ به‌گوژمه‌ی 2 ملیار و 88 ملیۆن دینار و رێژەی %80ی پرۆژەکە جێبەجێکراوە كه‌ چاره‌سه‌ری بارزۆریی هه‌ردوو وێستگه‌ی شه‌مامك و ته‌رجان ده‌كات،له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ره‌كانی هه‌ردوو وێستگه‌كه‌ كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ ناحیه‌ی شه‌مامك و گونده‌كانی و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری بارزۆریی به‌شێك له‌ وێستگه‌ی مۆبایلی ته‌رجان و دوو فیده‌ری وێستگه‌كه‌ كه كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ گونده‌كانی ناحیه‌ی گوێڕ كه‌ به‌هۆی ئه‌م بارزۆرییانه‌ دۆخی كاره‌بای هاوبه‌شانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ خراپ و پچڕ پچڕ و ڤۆڵتییه‌ نزم و كاتژمێره‌كانی هه‌بوونی كاره‌بایان كه‌متره‌ له‌ جێگاكانی دیكه‌ و ناتوانرێت كاره‌با بدرێت به‌داواكارانی نوێی كاره‌با.
هاوبه‌شانی كاره‌بای ‌گه‌ڕه‌كی ئازادی و ده‌ورووبه‌ری
ده‌رهێنانی 4 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له‌ وێستگه‌ی ئازادی نوێ بۆ گه‌ڕكی ئازادی و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، به‌ گوژمه‌ی 588 ملیۆن و 400 هه‌زار دینار و دەستکراوە بەجێبەجیکردنی پرۆژەکە كه‌ چاره‌سه‌ری بارزۆریی به‌شێك له‌ فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ هاوبه‌شانی كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ به‌هۆی بارزۆرییه‌وه‌ دۆخی كاره‌بایان خراپه‌.
كۆڕێ و گونده‌كانی و به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌لاحه‌دین
گواستنه‌وه‌ی 5 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له‌سه‌ر وێستگه‌ی مۆبایلی ئازادی بۆ سه‌ر وێستگه‌ی ئازادی نوێ به‌ گوژمه‌ی 254 ملیۆن دینار كه‌ بریتییه‌ له‌ لابردنی باری كاره‌با له‌سه‌ر وێستگه‌ی مۆبایلی ئازادی به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بۆ ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری سه‌ر وێستگه‌ی سه‌لاحه‌دین و به‌شێك له‌ فیده‌ره‌كانی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ كۆڕێ و به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌لاحه‌دین.
به‌حركه‌و گۆمه‌سپان
ده‌رهێنانی 3 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له‌وێستگه‌ی گردجوتیار و راكێشانی 8 كیلۆمه‌تر هێلی 11 كه‌ی ڤی بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ر 4ی خانزاد به‌ گوژمه‌ی 578.8 ملیۆن دینار و دەستکراوە بەجێبەجیکردنی پرۆژەکە به‌مه‌به‌ستی:
1- چاره‌سه‌ری بارزۆریی به‌شێك له‌ فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناحیه‌ی به‌حركه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م بارزۆریانه‌وه‌ هاوبه‌شانی كاره‌بای ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ دۆخێكی خراپ و پچڕ پچڕ ڤۆلتییه‌ نزم كاتژمێره‌‌كانی هه‌بوونی كاره‌بایان كه‌متره‌ ونرخی كاره‌بای مۆلیده‌یان زیاتره‌ جیگاكانی دیكه‌، هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بارزۆری سه‌ر وێستگه‌ی جه‌ژنیكان و گرده‌چال.
2- كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆریی سه‌ر وێستگه‌ی خانزاد و چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ر 4 خانزاد كه‌ كاره‌با ده‌دات به‌ گونده‌كانی هه‌ناره‌ و گۆمه‌سپان و قه‌لاسنج و زیاره‌ت و ناودارۆكان وپه‌لكه‌ره‌ش و گونده‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م بارزۆرییه‌وه‌ دۆخی كاره‌بای هاوبه‌شانزۆر خراپ و پچڕ پچڕو ڤۆلتییه‌ نزم و كاتژمێره‌كانی هه‌بوونی كاره‌بایان كه‌متره‌ له‌ جێگاكانی دیكه‌ و به‌هۆی دوور و درێژی فیده‌ره‌كه‌وه‌ تێكچوونی فیده‌ره‌كه‌ ئیجگار زۆر و بۆ چاكردنه‌وه‌ی كاتیكی زۆری پێویسته‌.
داره‌شه‌كران و زراره‌تی
دابینكردن و دامه‌زراندنی وێستگه‌ی مۆبایلی داره‌شه‌كران-132 كه‌ی ڤی ،25 ئێم ڤی و ده‌رهێنانی 5 فیده‌ر له‌ وێستگه‌كه‌وه‌، گوژمه‌ی پرۆژه‌كه‌ 2.086.000.000 دوو ملیار و هه‌شتاو شه‌ش ملیۆن دینار و دەستکراوە بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە و سووده‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ كه‌مكردنه‌ویه‌ بارزۆریی وێستگه‌كانی خانزاد و جه‌ژنیكان و فیده‌ره‌كانی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ ناحیه‌ی داره‌شه‌كران و گونده‌كانی و ده‌ڤه‌ر زراره‌تی كه‌ به‌هۆی ئه‌م بارزۆریانه‌وه‌ كاره‌بای هاوبه‌شانی كاره‌بای ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كه‌ له‌ دۆخێكی زۆر خراپ و پچڕ پچڕ و ڤۆلتییه‌ كه‌م و كاتژمێره‌كانی هه‌بوونی كاره‌بایان كه‌متره‌ له‌ جێگاكانی دیكه‌.
شووقه‌كانی ئیسكان
ده‌رهێنانی 5 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له‌ وێستگه‌ی رۆناكی 33/11 كه‌ی ڤی به‌ گوژمه‌ی 367.500.000 دیناره‌، كه‌ سووده‌كانی چاره‌سه‌ری بارزۆریی به‌شێك له‌ فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شووقه‌كانی ئیسكان له‌ناو شاری هه‌ولێر.
دامه‌زراندنی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ی
دامه‌زراندنی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ی 132/33/11 كه‌ی ڤی 3*63 ئێم ڤی 1 ی (باداوه، نووسه‌ران، نیشتمان، شاوێس) به‌ گوژمه‌ی 72 ملیار دینار، كه‌ چاره‌سه‌ری بارزۆریی سه‌ر زۆربه‌ی وێستگه‌كانی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ و فیده‌ره‌كانی 11كه‌ی ڤی له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌كات (دوای ده‌رهێنانی فیده‌ره‌كانی 33 كه‌ی ڤی و 11 كه‌ی ڤی له‌ 4 وێستگه‌كه‌وه‌).
دامه‌زراندنی وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆڵتییەی بەحرکە
دامه‌زراندنی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی، 3 *63 ئێم ڤی 1ی به‌حركه‌ به‌ گوژمه‌ی 1414000000 دینار كه‌ چاره‌سه‌ری بارزۆریی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌و قیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی له‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ و سه‌رجه‌م گونده‌كانی سنووری ناحیه‌كه‌ ده‌كات (دوای ده‌رهێنانی فیده‌ره‌كانی 33 و 11 كه‌ی ڤی له‌ وێستگه‌كه‌وه‌.
گۆڕینی ته‌لی هیلی 132 كه‌ی ڤی شه‌قلاوه‌ و خه‌لیفان
گۆڕینی ته‌لی هیلی 11\33\132 كه‌ی ڤی شه‌قلاوه‌ و خه‌لیفان و راكێشانی هێلی 132 كه‌ی ڤی حه‌لیفان- سۆران به‌ گوژمه‌ی هه‌شت ملیار و 500 ملیۆن دینار، سووده‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش زیادكردنی توانای گواستنه‌وه‌ی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌میی ڤۆڵتیه‌ له‌ قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، مێرگه‌سوور، رواندوز و ناحیه‌و گونده‌كانیان و ناحیه‌كانی هه‌ریر و باسرمه‌ و بالیسان و گونده‌كانیان، كه‌ له‌كاتی ئێستادا به‌هۆی بارزۆریی له‌سه‌ر هێلی 132 كه‌ی ڤی و كه‌میی ڤۆڵتییه‌، كاره‌بای هاوبه‌شانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ دۆخێكی زۆر خراپ و پچڕ پچڕو ڤۆڵتییه‌ كه‌م كاتژمێره‌كانی هه‌بوونی كاره‌بایان كه‌متره‌ له‌جێگاكانی دیكه‌ و نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌یان زیاتره‌.
گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی مۆبایلی ئازادی
گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی مۆبایلی ئازادی بۆ ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین و ده‌رهینانی 5 فیده‌ری 11 كه‌ی ڤی له‌ وێستگه‌كه‌ به‌ گوژمه‌ی 120 ملیۆن دینار و دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە و له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شیك له‌ بارزۆریی سه‌ر وێستگه‌ی سه‌لاحه‌دین و به‌شێك له‌ فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌به‌شێك گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو ناخیه‌ی سه‌لاحه‌دین و شاره‌دێی كۆڕێ و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ به‌هۆی ئه‌م بارزۆریانه‌وه‌ هاوبه‌شانی له‌ دۆخێكی خراپی كاره‌بادان.
گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی مۆبایلی توڕه‌ق
گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی مۆبایلی توڕه‌ق بۆ به‌ردحوشتر و ده‌رهینانی 4 فیده‌ر له‌ وێستگه‌كه‌ و راكێشانی فیده‌ریك له‌ وێستگه‌ی پارك بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ر 8ی سه‌ربه‌ستی به‌گوژمه‌ی 397 ملیۆن دینار و پرۆژەکە لە پرۆسەی تەندەرینگدایە و سووده‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆریی سه‌ر وێستگه‌كانی جه‌ژنیكان و مۆبایلی گرده‌چالو چاره‌سه‌ری بارزۆریی به‌شێك له‌ فیده‌ره‌كانی 11 كه‌ی ڤی كه‌ كاره‌با ده‌ده‌نه‌ به‌شێك له‌ به‌حركه‌ و گونده‌كانی سنووری به‌حركه‌.
كۆمه‌ڵگای سێبیران
چاره‌سه‌ری فیده‌ری 8ی سه‌ربه‌ستی كه‌ كاره‌با ده‌دات به‌ كۆمه‌ڵگای سێبیران و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه‌ به‌هۆی بارزۆرییه‌وه‌ كاره‌بای هاوبه‌شانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌له‌ دۆخێكی خراپ و پچڕ پچڕ و كاتژمێره‌كانی هه‌بوونی كاره‌بای كه‌متره‌ له‌ جێگاكانی دیكه‌.
گونده‌كانی هه‌ریر و باسرمه‌‌
ده‌رهینانی فیده‌رێك له‌ وێستگه‌ی مۆبایلی باسرمه‌ به‌ گوژمه‌ی 186 ملیۆن دینار و پرۆژەکە لە پرۆسەی تەندەرینگدایە و ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بارزۆری فیده‌ری 4ی باسرمه‌ و 4ی خه‌لیفانكه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ به‌شێك له‌ گونده‌كانی ناحیه‌كانی باسرمه‌ و هه‌ریر، كه‌ كاره‌بای هاوبه‌شانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ دۆخیكی خراپدایه‌ به‌هۆی ئه‌م بارزۆرییه‌وه‌.
گه‌ره‌كی سێبه‌ردان
ده‌رهێنانی فیده‌ریكی 11 كه‌ی ڤی له‌ وێستگه‌ی مۆبایلی هیوا بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ری تایبه‌ت به‌ گه‌ڕه‌كی سێبه‌ردان له‌ناو شاری هه‌ولێر، گوژمه‌ی پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ 96.710.000 دیناره‌ و پرۆژەکە لە پرۆسەی تەندەرینگدایە.
گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ناحیه‌ی داره‌توو
ده‌رهێنانی فیده‌رێك له‌ وێستگه‌ی بیستانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ره‌كانی 11ی گردمه‌لا و 6ی باغه‌مره‌ 4ی بیستانه‌ و ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به‌ گوژمه‌ی 98.590.650 دیناره‌ و پرۆژەکە لە پرۆسەی تەندەرینگدایە و مه‌به‌ستیش لێی چاره‌سه‌ری بارزۆریی فیده‌ره‌كانی ئاماژه‌پیكراو كه‌ كاره‌با ده‌ده‌ن به‌ گونده‌كانی ناحیه‌ی داره‌توو و ده‌ورووبه‌ری.
درێژكردنه‌وه‌ی فیده‌ر
درێژكردنه‌ویه‌ فیده‌ری 22ی باكوور بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆری فیده‌ره‌كانی (24، 25. 26)ی باكوور و فیده‌ره‌كانی 2 و 3 ی مۆبایلی هیوا و فیده‌ری 9ی هه‌ولێری نوێ، كه‌ گوژكه‌ی پرۆژه‌كه‌ش بریتییه‌ له‌ سه‌د و دوو ملیۆن دینار و پرۆژەکە لە پرۆسەی تەنجەرینگدایە و چارەسەری بارزۆری فیدەرەکانی گەڕەکی ١٥٩ی گوڵان لە ناو شاری هەولێر دەکات.
هێلی ئیفراز
راكێشانی هێلی33 كه‌ی ڤی خه‌بات- ئیفراز به‌درێژی 25 كیلۆمه‌تر به‌گوژمه‌ی 138.288.000 دینار ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆریی له‌سه‌ر وێستگه‌ی پارك و كه‌مكردنه‌وه‌ی دووری وێستگه‌كاره‌بای تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی ئاوی ئیفراز له‌سه‌رچاوه‌ی كاره‌با كه‌ ئه‌گه‌ری تێكچوونی هێله‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و كاره‌بایه‌كی جێگیر و به‌رده‌وام ده‌دریت به‌ پرۆژه‌ی ئاوی ئیفراز كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ركیی ئاوی هه‌ولێره‌.
راكێشانی هێل
راكێشانی هێلی 132 كه‌ی ڤی له‌ وێستگه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ولێر- وێستگه‌ی رۆژئاوا به‌درێژی 18 كیلۆ مه‌تر و هێلی 132 كه‌ی ڤی نێوان وێستگه‌ی گردمه‌لا- وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای غازی هه‌ولێر به‌درێژایی 17 كیلۆمه‌تر و تێچووی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش بریتییه‌ له‌ 9.821.147.000 دینارو دەستکراوە بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە و ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هێله‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی نێوان وێستگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و وێستگه‌كانی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ بۆ جێگیری زیاتری سیستمی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی پچڕانی كاره‌با.
ئاشتی له‌ كۆیه‌
چاكردنه‌وه‌ی مجه‌ویله‌ی 10 ئیم ڤی 1ی تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ی ئاشتی، كه‌ وژمه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 117 سه‌دو حه‌ڤده‌ ملیۆن دینار و دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە و بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆریی وێستگه‌ی ئاشتی 33/11 كه‌ی ڤی له‌ ناحیه‌ی/ قه‌زای كۆیه‌.
چاكردنه‌وه‌ی 6‌ محه‌ویله‌ی وێستگەکان
چاكردنه‌وه‌ی‌ 3 محه‌ویله‌ی 63 ئیم ڤی تایبه‌ت به‌وێستگه‌كانی (ئازادی كۆن، باشوور، هه‌ولێری نوێ)و دوو محه‌ویله‌ی 25 ئیم ڤی 1ی تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ مۆبایله‌كانی (توره‌ق، عه‌نكاوه‌) و محه‌ویله‌ی 16 ئێم ڤی 1ی وێستگه‌ی نه‌سیج له‌ناو شاری هه‌ولێر، كه‌ گوژمه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ یه‌ك ملیار و دووسه‌د ملیۆن دینار و دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە، ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌ری بارزۆریی وێستگه‌كانی كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێدراوه و به‌و هۆكاره‌وه‌ هاوبه‌شانی كاره‌بای سه‌ر وێستگه‌كانكاره‌بایان له‌ دۆخێكی نائاساییدایه‌‌.
گه‌ره‌كی ژین له‌داره‌توو
گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كی ژین چوار هه‌زاری و پینچ هه‌زاری له‌ داره‌توو به‌ گوژمه‌ی 127 ملیۆن دینارودەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە و سوودی پرۆژه‌كه‌ گه‌یاندنی كاره‌با بۆ دانیشتوانی به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی ژین له‌ داره‌توو، وه‌ چاره‌سه‌ری بارزۆری محه‌ویله‌كانی نزیك له‌ جێگای ئاماژه‌پیدراو.
گه‌یاندنی كاره‌با و فراوانكردن
گه‌یاندنی كاره‌با بۆ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی 108ی عه‌نكاوه‌ و فراوانكردنی تۆڕی كاره‌با له‌كه‌رتی 108ی عه‌نكاوه‌ و دانانی تۆڕی كاره‌با بۆ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی گوڵانله‌ بنه‌سڵاوه‌ و به‌شێك له‌ گوندی بنه‌سڵاوه‌ی بچووك و ژماره‌یه‌ك ماڵ له‌ گوندی كانی گه‌نی كه‌ گوژمه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 240.202.000 دینار و پرۆژەکە لە پرۆسەیتەندەرینگدایە.
چاره‌سه‌ری بارزۆریی 25 محه‌ویله‌
چاره‌سه‌ری بارزۆریی 25 محه‌ویله‌ هه‌ر گه‌ڕه‌كه‌و محه‌ویله‌یه‌ك گه‌ڕه‌كه‌كانی )كوێستان، قۆڕیتان، گوندی مه‌لا عومه‌ر له‌ قه‌زای خه‌بات، گوندی گه‌زنه‌، نووسه‌ران، مناره‌، كه‌ناسان، ته‌یراوه‌، گردمحه‌مه‌د، ژیان، كه‌ورگۆسك، شه‌هیدان، شاره‌وانی له‌ كۆڕێ)و 8 محه‌ویله‌ له‌ پیرزین و 3 محه‌ویله‌ له‌ قه‌زای خه‌بات كه‌ گوژمه‌كانیان بریتییه‌ له‌ 338.375.000 دینار.

8421117102020_33.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen

 


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure