316 جار خوێندراوەتەوە 12/10/2020

وەزیری كارەبا واژووی لەسەر 4 پرۆژەی كارەبا لەهەولێر كرد

ئەمڕۆ رێكەوتی 12/10/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی چوار گرێبەستی تایبەت بەراكێشانی فیدەرەكانی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای پاڵۆس واژووكرد.
لەرێورەسمی واژووكردنی گرێبەستەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیای ناوبراو كرد لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا كە 60 رۆژە پرۆژەكە ئەنجام بدرێت و پابەندی كوالێتی بەرزو رێنمایی و راسپاردەكانی وەزارەت بێت، هەروەها تەئكیدی لەوە كردەوە كە ئامانج لەهەرچوار پرۆژەكە خزمەتكردنی خەڵكە و چارەسەركردنی بارزۆریی سەر تۆڕەكانی كارەبایە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا. لای خۆیەوە بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای پاڵۆس سوپاسی وەزیرو ستافی وەزارەت كرد بۆ ئەو ئاسانكاریی و هاوكارییەی پێشكەشیان كراوەو بەڵێنیاندا لەكاتی خۆیدا پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت.
پرۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر لەوێستگەی مۆبایلی دارەشەكران و 5 فیدەری دیكە لەوێستگەی مۆبایلی ئازادی و ئازادی نوێ و دەرهێنانی 5 فیدەری 11 كەی ڤی لەوێستگەی رووناكی و دەرهێنانی 3 فیدەری 11 كەی ڤی لەوێستگەی گردجوتیارو 1 فیدەر لەوێستگەی كەسنەزان؛ رۆڵێكی گرنگیان دەبێت لەچارەسەركردنی بارزۆری سەر تۆڕەكانی كارەبا.

53581812102020_1.jpg

19591812102020_2.jpg

42591812102020_3.jpg

2301912102020_4.jpg

5101912102020_5.jpg

1611912102020_6.jpg

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure