130 جار خوێندراوەتەوە 10/06/2020

وەزیری كارەبا پێشوازی لە رێكخراوی USAID بۆ پرۆژەی حوكمڕانی كارامەیی و بەرپرسیارێتی لەعێراق كرد

ئەمڕۆ رێكەوتی 6/10/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی كرد لە ئیبراهیم رەسول بەڕێوەبەری هەرێمی پرۆگرامەكانی ( پرۆژەی حكومڕانی بۆ كارامەیی و بەرپرسیارێتی لەعێراق ) و شاندی یاوەری ؛ لەو دیدارەدا وەزیری كارەبا باسی لە رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد لە بڵاوكردنەوەی هوشیاری و هاوكاریكردنی وەزارەت بۆ گەیاندنی زانیاریی راست و دروست و نەهێشتنی دڵەراوكێ لەو چاكسازیی و هەوڵانەی وەزارەت كە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و باشكردنی بارودۆخی كارەبا ئەنجامی دەدات، بەتایبەتی لەهەردوو پرۆژەی پێوەری زیرەك و بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا. دواتر شاندی میوان دەستخۆشی لەوەزارەت و هەوڵەكانی جەنابی وەزیر كرد كە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەی كارەبا لەسێكتەرەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردن هەنگاوی بۆ دەنێت و ئامادەیی خۆیان دەربڕی لە رێگەی راوێژكارەكانیانەوە هاوكاری وەزارەت بكەن بۆ بەهێزكردنی پردی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و وەزارەت و گەیاندنی راستی و دروستی زانیارییەكان.

234296102020_1.JPG

534296102020_2.JPG

154396102020_3.JPG

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure