291 جار خوێندراوەتەوە 08/09/2020

گرێبەستێك بەبەهای زیاتر لە 3 ملیار دینار بۆ پرۆژەی راكێشانی كێبڵی ئازادی نوێ واژوو كرا

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای شاندز واژووكرد بۆ راكێشانی پرۆژەی كێبڵی ئازادی نوێ - رووناكی 33 كەی ڤی ؛ بە گوژمەی 3 ملیار و 23 ملیۆن و 407 هەزار دینار، كە بڕیارە لەماوەی 120 رۆژدا پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت ، لەرێورەسمی واژووكردنی گرێبەستەكەدا وەزیری كارەبا باسی لەگرنگی ئەم پرۆژەیە كرد بۆ كەمكردنەوەی گرفتی بارزۆری كارەبای سەر ژمارەیەك لەگەڕەكەكانی ناو شاری هەولێر گرنگە ، داواشی لەكۆمپانیای شاندز كرد بەهاوشێوەی كارەكانی دیكەی ئەم پرۆژەیەش لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكات و پابەندی دیزاین و جێبەجێكردنی كوالێتی بەرزی پرۆژەكە بێت. لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییەی كە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا پێشكەشی وەزارەتیان كردووە.
وێستگەی ئازادی نوێ بەیەكێك لەو وێستگە گرنگانەی دابەشكردنی كارەبا دادەنرێت كە بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر وێستگەی ئازادی كۆن بونیات نراوەو بەئیشپێكردنی وێستگەكە و راكێشانی كێبڵەكان گرفت و كێشەیەكی زۆری كارەبا لەو گەڕەكانە چارەسەر دەبێت كەدەكەونە سەر وێستگەی ئازادی كۆن .

52567992020_1.jpg

33577992020_2.jpg

53577992020_3.jpg

12597992020_4.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure