158 جار خوێندراوەتەوە 07/09/2020

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لە ژمارەیەك پەرلەمانتار و كەسایەتی ناوچەی بەحركە كرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 7/9/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارو كەسایەتی ناوچەی بەحركە و زرارەتی كرد، لەو دیدارەدا كە مەلا سابیر مزوری وتاربێژی مزگەوتی گەورەی بەحركەو پارێزەر خەسرەو هەركی و پەرلەمانتاران حاجی سەفین گەردی و شوان كەریم زراری و سەعید هەركی ئامادەیبوون؛ داواكاریی خەڵكی بەحركە لەپارێزگای هەولێر و تەواویی دەڤەرەكەیان گەیاندە وەزیری كارەبا، لەلایەن خۆیەوە وەزیری كارەبا وێڕای باسكردنی ئەو گۆڕانكاریی و چاكسازییانەی كە لەسێكتەری كارەبادا ئەنجام دراوە بەڵێنی پێدان بەزووترین كات كار بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بكات . وەزیری كارەبا باسی ئەو پرۆژە و كارانەی كرد كە لەدەڤەرەكەیاندا لەدوا قۆناغەكانی جێبەجێكردندان، بەتەواوبوونی ئەو پرۆژانەش كە لەم ماوەیەدا تەواو دەبن گرفتی كەمی پێدانی كارەبا بە بەحركەو تەواویی ناوچەكانی دەوروبەری شاری هەولێر چارەسەر دەبێت. هاوكات داوای لەهەردوو بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا كرد پەلە بكەن لە جێبەجێكردنی پرۆژەكان بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی زستان و دروستبوونی بارزۆری لەسەر وێستگەو تۆڕەكانی كارەبا تەواویی ئەو پرۆژانە جێبەجێ بكرێت.

23467992020_1.jpg

45467992020_2.jpg

57477992020_3.jpg

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure