146 جار خوێندراوەتەوە 28/08/2020

بەسەركردنەوەی وێستگەی دۆمیز لەلایەن وەزیری كارەباوە

وێستگەی KV 11/33/132/MVA/64 ) ( دۆمیز كە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای شاندزو تگنوسات لەسەر تەمویلی رێكخراوی (GIZ ئەڵمانی جێبەجێ دەكرێت بە گوژمەی ( دوو ملیون دوو سەدو بیست و حەفت هەزار دۆلار ) و لەمانگی 12ی ئەمساڵی 2020 تەواو دەبێت، بەتەواوبوونی ئەم وێستگەیە گرفتی بار زۆری و بڕینی كارەبا لەتەواویی دەڤەری فایدێ چارەسەر دەبێت، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەسەردانەكەیدا بۆ دهۆك وێستگەكەی بەسەركردەوەو لەنزیكەوە سەرپەرشتی گواستنەوەو دانانی محاویلەی 63 ئێم ڤی ئەی و كەلوپەلەكانی كردوو داوای لە هەردوو كۆمپانیا كرد بە پێی مواسەفات و بەكوالێتی بەرز لەكاتی خۆیدا وێستگەكە تەواو بكەن.

وێستگەی دۆمیز سێ پرۆژەی گەورە لەخۆ دەگرێت كە بریتی یە لەدروستكردنی وێستگەیەكی 11/33/132 كی ڤی و هێڵێكی گواستنەوەی وزەی كارەبا و فیدەرێكی كێبڵی ژێر زەوی فایدە- دهۆك ، گرنگی تەواوكردنی ئەم وێستگانەی گواستنەوەو گۆڕینی كارەبا بۆ گواستنەوەی وزەی كارەبا و سەقامگیری كۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی سیستەمی كارەبا زۆر پێویستە و دەچێتە چوارچێوەی بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا، كە سەرەڕای قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا بە پاڵپشتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین وێستگەی لەمجۆرە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە تەواو دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی كارەكانی ژمارەیەك لەم وێستگانە راوەستابوون یاخود بەهۆی راوەستانی پرۆژەكانی بەستنەوەی وێستگەكان بە هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزەوە نەتوانراوە سوود بۆ ئیشپێكردنی پرۆژەكە وەربگیرێت، هەربۆیە وەزیری كارەبا بەدواداچوونی جیددیی و بەردەوامی لەسەر تەواوكردنی ئەم پرۆژانە لەپارێزگاو ناوچە جیاجیاكانی كوردستان دەكات.

5156182882020_2.jpg

3157182882020_3.jpg

5757182882020_6.jpg

2158182882020_5.jpg

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure