224 جار خوێندراوەتەوە 26/05/2020

وەزیری كارەبا: دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەرزی هاویندا خراپ نابێت

وەزیری كارەبا: دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەرزی هاویندا خراپ نابێت و حكومەتیش بەجیددی كار بۆ ئەوە دەكات دابەشكردنی كارەبا بخاتە ئەستۆی كەرتی تایبەت
ئەندازیار كەمال محمد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەشداریكردنی لەبەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند: دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەزری هاویندا خراپ نابێت، بەهۆی كەمیی توانای حكومەت لەدابینكردنی گازی سروشتی بۆ ئەو 34 یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە سەر بەكەرتی تایبەتن نەتوانراوە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا لە 3200 مێگاوات زیاتر بەرز بكرێتەوە ، هەرچەندە لەهەرێمی كوردستان كێشەی بەرهەمهێنانی كارەبا نییە بەڵام كێشە گەورەكەی كەرتی كارەبا لە گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبادایە بۆ نموونە لە 44%ی كارەبای هەرێمی كوردستان كە نزیكەی 1200 مێگاواتە ون دەبێت واتە كانێك پسوولەكان بۆ وەزارەتی كارەبا دەگەڕێنەوە ئەو بڕە نادیارە ئەمەش بەهۆی گواستنەوەو سەرپێچیكردنەوەیە. بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە هەنگاوێكمان ناوە بۆ ئەوەی ئەركی دابەشكردنی كارەبا بكەوێتە سەر ئەستۆی كەرتی تایبەت و حكومەتیش بەجیددی ئەو پلانە جێبەجێ دەكات.
سەبارەت بەقەرزەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا وەزیری كارەبا ئاشكرای كرد: حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزاری هەموو كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبایە كە بڕەكەی دوو ملیارو 700 ملیۆن دۆلارە، لەم مانگەدا 25 ملیۆن دۆلار دەدرێتە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و لەمانگەكەی داهاتووشدا 25 ملیۆنی دیكەیان پێدەدرێت و لە 3 مانگی داهاتوودا چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا نۆژەن دەكرێتەوە بەمەش دۆخی كارەبای نیشتمانی لەوەرزی هاویندا خراپ نابێت .

0712952020_2323.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure