59 جار خوێندراوەتەوە 19/05/2020

وه‌زیری كاره‌با : هیوادارم هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دا نمونه‌ی وه‌ك كاك له‌میع بێت


ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 18ی ئایاری 2020 له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیدا ئه‌ندازیار كه‌مال محمد صاڵح وه‌زیری كاره‌با به‌ ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌رێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ت ، رێزلێنانی پێشكه‌ش به‌ به‌رێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری دیوانی وه‌زاره‌ت له‌میع یوسف ججو كرد به‌ بۆنه‌ی خانه‌نشینی كه‌ 41 ساڵ به‌بێ دابران فه‌رمانبه‌ر بوو له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با .
له‌ ووته‌یه‌ك دا وه‌زیری كاره‌با سوپاسی هه‌وڵو ماندوو بوونی كرد كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌و په‌ری دڵسۆزیه‌وه‌ كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام داوه‌ فه‌رمانبه‌رێكی نمونه‌یی وه‌زاره‌ت بوو بۆیه‌ هیوادارم هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك له‌ دلسۆزی و كاركردندا كاك له‌میع وه‌ك نمونه‌یه‌كی جوانی وه‌زاره‌ت سه‌یر بكات .
به‌رێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری دیوانی وه‌زاره‌ت له‌میع یوسف ججو سوپاسی وه‌زیری كاره‌بای كرد بۆ ئه‌م پێشوازی و مه‌راسیمی رێزلێنانه‌ و داوای لێ بوردنی له‌ ته‌واوی ستافی دیوانی وه‌زاره‌ت كرد كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ هۆی كاره‌كه‌ی دڵی یه‌كێكی ره‌نجاندبێت و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ دوای خانه‌نشینیش له‌ هه‌ر شوێنێكی وه‌زاره‌ت ئه‌گه‌ر كارێك به‌و بسپێرن ئه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دایه‌ .

1257101852020_2.jpg

3057101852020_1.jpg

4857101852020_3.jpg

958101852020_4.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure