159 جار خوێندراوەتەوە 07/05/2020

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی كارەبا وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی دابەشكردنی كارەبا كۆبووەوە

بەمەبەستی چارەسەركردنی هەموو ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی دێتە بەردەم كارەبا و چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی كارەبا لەم بارودۆخە سەختەدا، رێكەوتی 7/5/2020 لەدیوانی وەزارەتی كارەبا ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان كۆبووەوە ، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی هەموو ئەو گرفت و كێشانە بوو كە بەهۆی قەیرانی دارایی و بارودۆخەكەوە رووبەرووی سێكتەریی دابەشكردنی كارەبای هەرێم بۆتەوە،

لەدرێژەی قسەكانی وەزیری كارەبا تەئكیدی لەسەر ئەو هەوڵانە كردەوە كە وەزارەت لەپێناو رێكخستنەوەی كەرتی دابەشكردنی كارەبا دەینێت و لەریزبەندی پێشەوەی كارەكانی وەزارەتی كارەبادایە، سوپاسی ئەنجومەنی وەزیرانیشی كرد كە توانیوێتی سەرەڕای قەیرانی دارایی پاڵپشتی لەوەزارەتی كارەبا بكات بۆ دابینكردنی سوتەمەنی و بەرهەمهێنانی كارەبا، هەروەها داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتی دابەشكردنی كارەبا كرد لەخزمەتی زیاتری هاوڵاتیاندا بن و ئەو بڕە كارەبایەی لەبەردەستدایە بەشێوەیەكی رێكوپێك دابەش بكرێت. لەكۆبوونەوەكەشدا وەزیری كارەبا جەختی لەوە كردەوە كە قەیرانی دارایی كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر بارودۆخی دارایی هەرێم داناوە، بەڵام حكومەت هەموو هەوڵێكی خۆی داوە بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخە كاریگەریی زۆر خراپی لەسەر رەوشی كارەبا نەبێت ، دواتر بەڕێوەبەرانی گشتی راوبۆچوون و پێشنیارەكانی خۆیان خستەڕوو بڕیار درا كە خەرجیەكانی وەزارەت بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكرێتەوەو رەچاوی بارودۆخی دارایی هەرێم بكرێت و تەنیا ئەو خەرجییە زۆر پێویستیانە بهێڵدرێتەوە كە بۆ ئیشپێكردنی سیستەمی كارەبا و دابینكردنی وزەی كارەبا بۆ هاوڵاتیان پێویستە ، ئەمە وێڕای ئەوەی بڕیاردرا لە رۆژی 11/5/2020 دەوامی سەرجەم فەرمانگەكانی كارەبا ئاسایبكرێتەوە بەرەچاوكردنی رێنماییە ئیداریی و تەندروستیەكانی كە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە .

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا
7/5/2020

315518752020_858.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure