370 جار خوێندراوەتەوە 13/03/2020

لەژێر چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دوو پرۆژەی کارەبا لەزاخۆ دانرا

رێكەوتی 13/3/2020 لە ساڵیادی راپەرینەكەی زاخۆدا لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دانرا. لەو رێورەسمەدا كە بەرپرسانی هەردوو كۆمپانیای شاندزو ئاریان ئیندەستریت و بەڕێوەبەرانی گشتی و قایمقامی زاخۆ و ژمارەیەكی بەرچاو لەئەندازیاران ئامادەیبوون ؛ وەزیری كارەبا لەوتەیەكیدا وێڕای پیرۆزبایی لەخەڵكی زاخۆی دەلال بەبۆنەی رۆژی سەرهەڵدانی راپەرینی زاخۆ سوپاسی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لەبەرامبەر رەزامەندیان لەسەر جێبەجێكردنی زۆربەی پرۆژە پێشنیاركراوەكانی وەزارەتی كارەبا ، ئاماژەی بەو پرۆژانەش دا كە لەم كابینەیەدا گرێبەستیان بۆ كراوەو بەتەواوبوونی ئەو پرۆژانە زۆربەی كێشەی كەرتی كارەبا لەهەرێمی كوردستاندا بەرو چارەسەربوون دەچێت . دواتر وەزیری كارەبا باسی لەگرنگی هەردوو پرۆژەكە كرد بۆ خەڵكی زاخۆ و پارێزگای دهۆك، هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد بەهاوشێوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەئاو بەردی بناغەی دوو پرۆژەی هاوشێوە لە هەریەك لە راپەرین و گەرمیان دادەنرێت، لەكۆتایی قسەكانیدا وەزیری كارەبا داوای لەهەردوو كۆمپانیای شاندز گروپ و ئاریان ئیندەستریت و strong oil كرد پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی كارەبا بن و لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا هەردوو پرۆژەكە جێبەجێ بكەن . لەوتەیەكیشیدا فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك سوپاسی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەو دوو پرۆژەیە و هیوای خواست بەسەركەوتوویی هەردوو پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت، بەڕێزیان هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبای بەرز نرخاند كە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا لە پارێزگای دهۆك و تەواوی پارێزگاو ناوچەكانی كوردستاندا دەستی پێكردووە، دواتر بەشێكی وتارەكەی تایبەت بوو بە رێنمایی هاوڵاتیانی كوردستان بۆ خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەر لەو رێورەسمەدا بەڕێوەبەری گشتی شاندز گروپ لەوتەیەكیدا سوپاسی وەزارەت و پارێزگاری دهۆكی كردوو ئاماژەی بەرۆڵی كۆمپانیاكەیان و شارەزاییان لەبواری گواستنەوەی كارەبا كرد بەتایبەتی بۆ راكێشانی هێڵی كارەبای نێوان عێراق و وڵاتی توركیا، داواشی لەوەزارەتی كارەبا كرد پاڵپشتی زیاتریان بن بەتایبەتی لەبواری پێشخستنی كەرتی پیشەسازیی و بەرهەمهێنانی پێداویستیەكانی دامەزراندن و بونیاتنانی پرۆژەو هێڵەكانی كارەبا . لەوتەیەكی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئاریان ئیندەستریت دا باسی لەگرنگی بەرهەمهێنانی كارەبای كرد بەو شێوە تەكنیكییە بەرزە و بەبێ سوتەمەنی بڕی 100 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و دەتوانرێت لەنزیك هەر شارو شارۆجگەیەك پێویستی بەكارەبا هەبێت پرۆژەكەی لێ دابمەزرێت و خەرجیەكی زۆری گواستنەوەی كارەبا بۆ حكومەت بگەڕێتەوە و پرۆژەكەش دۆستی ژینگەیە، ئەمەو بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد لەبەرنامەی كۆمپانیاكەیاندایە لەداهاتوودا كارگەی دروستكردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان دابمەزرێنن.
وێستگەی 132 كەی ڤی ( كاشێ - زاخۆ 2 ) بریتی یە لە پرۆژەی هێڵێكی 132 كەی ڤی لەنێوان هەردوو وێستگە بەگوژمەی 9.620.000 دۆلار و لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە لەماوەی 180 رۆژ جێبەجێ دەكرێت ، پرۆژەی بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەباش لە ئاو ( HIDRO+) لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ئاریان ئیندەستریت - ئوسترالی و Strong oil) بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار لەماوەی 18 مانگ دادەنرێت.

2552171332020_22.jpg

5552171332020_10.jpg

5853171332020_11.jpg

3554171332020_66.jpg

455171332020_44.jpg

3055171332020_99.jpg

2356171332020_88.jpg

057171332020_55.jpg

3557171332020_111.jpg

5957171332020_77.jpg

 

 

 

 

 

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure