129 جار خوێندراوەتەوە 12/03/2020

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەزاخۆ بەردی بناغەی دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت

 

سبەی رێكەوتی 13/3/2020 لە ساڵیادی راپەرینەكەی زاخۆدا لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك و قایمقامی زاخۆ بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت. لەو رێورەسمەدا سەرەتا كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كاشێ بۆ وێستگەی زاخۆ 2 بەردی بناغەی پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان هەردوو وێستگە دادەنرێت بەگوژمەی 9.620.000 دۆلار لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە لەماوەی 180 رۆژ جێبەجێ دەكرێت ، دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە پرۆژەیەكی گرنگی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا لە ئاو ( HIDRO+) لەلایەن هەردوو كۆمپانیای ئاریان ئیندەستریت - ئوسترالی و Strong oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار لەماوەی 18 مانگ دادەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

12/3/2020

2553161232020_1.jpg


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure