266 جار خوێندراوەتەوە 10/03/2020

وەزیری كارەبا: بەهاوشێوەی پرۆژەكانی ئەمڕۆی دەڤەری سۆران لەراپەرین و گەرمیان و زاخۆش كارەبا بەرێگەی ئاو بەرهەم دەهێنین

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رێكەوتی 10/3/2020 لەرێورەسمێكدا لە یادی راپەرینەكەی دەڤەری سۆراندا و لەژێر چاودێری ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ؛ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و دكتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی دوو پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا و گواستنەوەی كارەبا لەسۆران دانرا، ئەم دوو پرۆژەیە بۆ ژێرخانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا بۆ تێكڕای تۆڕی كارەبای كوردستان و دەڤەری سۆران بەتایبەتی گرنگی خۆی هەیە؛ وەزیری كارەبا لەوتەكەیدا تیشكی خستە سەر گرنگی ئەم دوو پرۆژەیە بەوەی لەلایەك توانای گواستنەوەی كارەبا بۆ دەڤەری سۆران دوو هێندەی جارانی لێدێت و لەلایەكی دیكەوە كۆنی تەلی گواستنەوەی تۆڕی پاڵەپەستۆی بەرزی دەڤەرەكە دووچاری گرفت و كێشەی زۆر بووەو لەكاتی كەوتنەوەی هەر گرفتێك كێشەی زۆری بۆ دەڤەرەكە دروست دەكرد، ئەمە وێڕای ئەوەی پرۆژەكە لە سێ بڕگە پێكهاتووەو لەبڕگەیەكی دیكەدا هێڵێكی نوێش رادەكێشرێت و سەرچاوەی دووەمی گواستنەوەی كارەبا بۆ دەڤەری سۆران زامن دەكات و لەبڕگەی سێیەمیشدا وێستگەی گواستنەوەی كارەبای سۆران فراوان دەكرێت ، سەبارەت بە پرۆژەی دووەمیش كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات كارەبا بەتەكنیكێكی پێشكەوتوو كە بۆ یەكەمین جارە لەعێراقدا جێبەجێ دەكرێت وەزیری كارەبا گوتی : وێڕای ئەوەی ئەم پرۆژەیە لەلایەن كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكانەوە لە رێگەی وەبەرهێنان دروست دەكرێت و خەرجیەكی زۆر بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە ، پرۆژەكە دۆستی ژینگەشە، وەزیری كارەبا جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە بەهاوشێوەی ئەم پرۆژەیەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەڕێگەی ئاو لەهەر یەك لە زاخۆو گەرمیان و راپەرین دروست دەكەین.
لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا سوپای رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بەوەی رەزامەندی لەسەر سەرجەم پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا دەربڕیوەو پاڵپشتی و هاوكارییەكی باشمان دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا و بەتەواوبوونی ئەم پرۆژانەش دۆخی كارەبا زۆر بەرەو پێشەوە دەچێت، وەزیری كارەبا سوپاسی پشوو درێژی و هاوكاریی هاوڵاتیانیشی كرد كە رەچاوی بارودۆخی سەختی دارایی و دۆخەكەیان كردووەو لەئایندەیەكی نزیكدا ژێرخانی كارەبا بەم پرۆژانە زۆر پێش دەكەوێت.
هەر لەو رێورەسمەدا وەزیری كارەبا سوپاسی كۆمپانیاكانی هێرۆ گروپ كرد بەوەی لەپرۆژەی راكێشانی هێڵی خەبات زەنگەنان پێش وادەی خۆی توانیوێتی تەواویی پرۆژەكە جێبەجێ بكات و پابەندی رێنمایی و مواسەفاتەكانی وەزارەت بووەو داوای لەكۆمپانیای ناوبراوكرد بەهەمان شێوە ئەم كارە جێبەجێ بكەن سەرەڕای ئەوەی ئەم ناوچەیە شاخاوییە بەڵام ئومێدیان زۆرە بەهەمان شێوە كارەكە لەوادەی خۆیدا تەواو بكەن ، هەروەها ئومێدی خواست هەردوو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت- ئوسترالی و strong oil) بەسەركەوتوویی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە ئاو جێبەجێ بكەن.

3811191032020_2.jpg

212191032020_1.jpg

3512191032020_3.jpg

513191032020_4.jpg

 

 

 

 

sawen


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure