112 جار خوێندراوەتەوە 09/03/2020

كۆڕەری پاوەر 33/11 كی ڤی بەقەبارەی MVA16 بۆ وێستگەی نەسیج لەهەولێر دابین دەكرێت

 

ئەمڕۆ لەرێورەسمێكدا لەنووسینگەی وەزارەت ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای رۆشنا بە بەهای 278.550.000 دینار گرێبەستی كڕین و دانانی كۆرەڕێكی پاوەر 33/11/ كەی ڤی بەقەبارەی MVA16بۆ وێستگەی نەسیج لەپارێزگای هەولێر واژووكرد. لەو رێورەسمەدا كە بریكاری وەزارەت و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا ئامادەیبوون وەزیری كارەبا باسی لە گرنگی دابینكردنی ئەو كۆڕەرەی بۆ وێستگەی نەسیج و دابەشكردنی كارەبا بۆ بەشێكی زۆری ناوچەو گەڕەكەكانی خوارووی سەنتەری شاری هەولێر كرد، كە لۆد و پاڵەپەستۆیەكی زۆری لەسەرەو بەهۆیەوە چەندین جار كۆرەڕەكەی سووتاوە، داواشی لەكۆمپانیای ناوبراو كرد لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا كە 120 رۆژە كۆرەڕەكە دابین بكات. لەلایەن خۆشیەوە بەرپرسی كۆمپانیاكە سوپاسی وەزارەتی كارەبای كرد لەبەرامبەر ئەو كارئاسانی و هاوكارییانەی كە پێشكەشی كۆمپانیاكەی كراوەو بەڵێنی دا بەباشترین شێوازو بەكوالێتیەكی بەرز هەموو بڕگەكانی گرێبەستەكە جێبەجێ بكەن.

1598932020_DSC_5947.JPG

51598932020_DSC_5953.JPG


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure