473 جار خوێندراوەتەوە 27/02/2020

وه‌زیری کاره‌با : بریاری دا به‌ کردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای هه‌ڵه‌بجه‌

دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ندازیار که‌مال محمد ساڵح وه‌زیری کاره‌بای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل پارێزگار و به‌رپرسانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا ئه‌وه‌ی له‌ توانای وه‌زاره‌ته‌ بۆ باشتر کردنی کاره‌با و که‌م کردنه‌وه‌ی ڕۆتینی کاروباری هاوڵاتیان له‌و شاره‌ ئه‌نجامی بدات، بۆیه‌ دوای سه‌ردانه‌که‌ی و لێکۆلینه‌وه‌ی له‌ ره‌وشی کاره‌با له‌و شاره‌دا بریاری دا به‌ کردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌با ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی باشتر ڕایی کردنی کاروباره‌کانیان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ وگرفته‌کانی کاره‌با و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به‌ هاوڵاتیان.

393992722020_2.jpg

 

 

 

 

 

SAWEN


Copyright © 2012 www.krgelectric.org Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure